جووڵەی کەشتی و بەلەمی نۆکەندەکانی ئەمستردام دەکرێنە ئۆتۆماتیکی

03-06-2021
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

پێویستی نەکرد بەرپرسانی ئامستردام بۆ چارەسەرکردنی قەرەباڵخیی شەقامەکانیان بیر لە پلانێکی دوورمەودا بکەنەوە، بەڵکو سەیری چەند مەترێک ئەولای شەقامەکانیان کرد و بڕیاریاندا هەرچی بەلەم هەن، بیانکەنە ئۆتۆماتیکی.
 
بە ئۆتۆماتیککردنی بەلەمەکان بە ئەو 100 کیلۆمەتر کەناڵە ئاویانەی ئەمستردام بە سیستەمێکی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو خزمەتێکی گەورە بە گواستنەوەی هاووڵاتیان و کاڵا و هەروەها فڕێدانی زبڵ و خاشاکیش دەکات.
 
رێنس دوورنبووش، ئەندازیاری میکانیکیی ئەلیکترۆنییە و دەڵێت، "بەلەمەکە دەتوانێت بۆخۆی بسووڕێتەوە و ئەم کارەکەش بە کۆکردنەوەی ئەو داتایانە دەکات کە لە هەستەوەرەکانەوە پێی دەگات. رووناکی، کامێرا و ئەم شتانە. لەلایەکی دیکەوە کۆمپیوتەرێک لەنێویدا جێگیرکراوە. ئەمە عەقڵی بەلەمەکەیە. ئەم کۆمپیوتەرە وەکو ئامرازێکی زیرەک بۆ بینینی دەوروبەری بەکاردەهێنێت و ئاراستەی رۆیشتن دیاری بکات."
 
بەرنامەی بە ئۆتۆماتیکردنی کەناڵەکانی ئەمستردام بە هاوئاهەنگی لەنێوان پەیمانگەی ئەمستردام بۆ چارەسەری شارستانی پێشکەوتوو لەگەڵ پەیمانگەی تەکنەلۆژیای مەسەچیوسس ئەنجامدەدرێت کە کاری دۆزینەوەی رێگەی جیاوازە بۆ بەجوڵەخستنی کەشتی و بەلەم بەبێ دەستکاری مرۆڤ. 
 
هەربەلەمێک بە زەبری دوو پەروانەی پرتەقاڵی جووڵەدەکات کە وزە لە پاتری وەردەگرن. ئەو سێنسەر و کامێرایانەی بە بەلەمەکانەوە لکێندراون، ناهێڵن لەنێو جەنجاڵی ئەو هەموو جووڵە ئاوییەدا خۆیان بە کەشتی و بەلەمەکانی دیکەدا بکێشن.
 
ستیفان ڤان دایک، بەڕێوەبەری داهێنانە و ئاماژە بەوە دەکات، "ئەو تەکنەلۆژایەی ئێستا ئیشی لەسەر دەکرێت، یاخود چارەسەری خودکار بۆ کەشتییەکان، ئۆپەراسیۆنێکی زۆر ئاڵۆزی بەندەرەیەکە و هەمووی پەیوەندی بەیەکەوە، چەندین کەشتی و بەلەم لەوێ هەن، چەند وێستگەی وەستانی کەشتییەکان لەخۆدەگرێت. لەوێ بەڕاستی دەتوانی سەلامەتی سیستەمی خودکار بەرەوپێشببەی. هەروەها دەتوانی وابکەی جووڵەکە ببێتە ئۆپەراسیۆنێکی 24 کاژێری."
 
ئەوانەی کار لەسەر ئەم پرۆژە گەورەیە دەکەن، دەڵێن هێشتا پێویستیان بە کاتە تاوەکو کارەکەیان بێ کەموکوڕی بێت.
 
بەرلەوەی بەلەمەکانیش بکەونە کار، دەبێ سەرپەرشتیارانی پرۆژەکە رێکارە یاساییەکان تەواوبکەن و نیگەرانییە سەلامەتییەکانیش بڕەوێننەوە.
 
ئەوەی ئێستا لە کەناڵەکانی ئامستردام دەگوزەرێت، جووڵەی نیمچە سەربەخۆی بەلەمەکانە، بەڵام کەرتی پیشەسازی دەریایی بەتەواوی بۆ بەئۆتۆماتیککردنی بەلەمەکانی کەوتووەتە کار.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.