بەرپرسێکی ئەمریکا: رووسیا بە نهێنی نەوتی زیاتر بۆ کۆریای باکوور دەنێرێت

03-05-2024
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسێکی ئەمریکا دەڵێت، رووسیا بە نهێنی زیاتر لەو نەوتە بۆ کۆریای باکوور دەنێرێت کە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆی دیاریکردووە.
 
بەرپرسەکە نەیویستووە لەبەر هەستیاریی بابەتەکە ناوی ئاشکرا بکرێت. بە میدیای ئەمریکی گوتووە، وڵاتەکەی پلانی سزای نوێ دادەنێت لە کاردانەوەی ئەو پێشێلکارییەی رووسیا.
 
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رێگەی داوە کۆریای باکوور ساڵانە 4 ملیۆن بەرمیل نەوت و 500 هەزار بەرمیل بەرهەمە نەوتییەکان هاوردە بکات. 
 
رۆژی یەکشەممە 29-3-2024، رووسیا ڤیتۆی نوێکردنەوەی پانێڵێکی پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتووەکانی کە چاودێری پابەندبوونی کۆریای باکوور بە سزا نێودەوڵەتییەکان دەکەن.
 
پانێڵەکە چاودێریی پابەندبوون بە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات. سزاکان بەر لە نزیکەی 20 ساڵ بەسەر بەرنامەکانی چەکی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستیی کۆریای باکووردا سەپێنراون. 
 
بەرپرسە ئەمریکییەکە دەڵێت، "ڤیتۆکەی مۆسکۆ لەکاتێکدایە کە ئەو وڵاتە لە بەندەری 'ڤۆستۆچنی'ـیەوە بەرهەمی نەوتیی پاڵاوتەکراو هەناردەی بەندەری DPRK لە کۆریای باکوور دەکات." دەشڵێت، "لە ئێستاوە رووسیا زیاتر لەو ئاستەی هەناردە کردووە کە ئەنجوومەنی ئاسایش رێگەی داوە."
 
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە، تەنیا لە مانگی ئاداردا، رووسیا زیاتر لە 165 هەزار بەرمیل بەرهەمی نەوتیی هەناردەی کۆریا کردووە. بە لەبەرچاوگرتنی نزیکی و هاوسنووریی بەندەرەکانی هەردوو وڵاتیش لە یەکدی، رووسیا دەتوانێت تاوەکو کاتێکی نادیار و بەردەوام لەو هەناردەیە بەردەوام بێت.
 
بەرپرسەکە دەڵێت، ڤیتۆکەی رووسیا هەر لە چوارچێوەی هەنگاوێکی پلان بۆ داڕێژراوی پێشوەختەیە. 
 
گوتیشی، "ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی سزا "دژی ئەو لایەنانەی کارئاسانی دەکەن بۆ گواستنەوەی چەک و بەرهەمی نەوتی لە نێوان رووسیا و کۆریای باکوور."
 
"پێشتر هاوئاهەنگیمان کردووە لەگەڵ هاوبەشەکانمان بۆ دەستنیشانکردنی سزاکان. بەردەوامیش دەبین لەو کارە."
 
رووسیا و کۆریای باکوور دوو هاوپەیمانی نزیکن. کۆریای باکوور لە شەڕی ئۆکراینادا بە ناردنی مووشەکی بالیستی هاوکاریی رووسیای کردووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمبوڵانسێک لە شوێنی رووداوەکە. وێنە: AFP

کەسێکی بە رەچەڵەک سعودی پەیوەندیدار بە رووداوەکەی ئەڵمانیاوە دەستگیرکراوە

بەرپرسانی ئەڵمانیا دەڵێن، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی رووداوەکەی مارگدێبورک لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کوژراون گەیشتە 2 کەس و 68 کەسی دیکەش بریندار بوون. پۆلیس تۆمەتبارێکی 50 ساڵی بە رەچەڵەک سعودی دەستگیرکردووە.