هیچ بەربژێرێکی کورد لە هەڵبژاردنی فینلاند دەرنەچوو

03-04-2023
سیروان عەباس
نیشانەکردن فینلاند
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی فینلاند، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجامەکەی لەلایەن میدیای فەرمیی وڵاتەکەوە بڵاوکرایەوە، هیچ کوردێک نەیتوانی بگاتە پەرلەمانی ئەو وڵاتە.
 
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی فینلاند، سێ کورد بە ناوەکانی گەشاو بیبانی، لە پارتی یەکێتیی چەپی فینلاند، شەیدا سوهرابی، بەربژێری هاوپەیمانیی نیشتمانی و شیرین نامیق، بەربژێری پارتی سەوزەکان بەربژێربوون بۆ پەرلەمانتاری، بەڵام هیچیان دەنگی پێویستیان بەدەست نەهێنا.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 03-04-2023 شیرین نامیق، بەربژێری دەرنەچووی پارتی سەوزەکان بە رووداوی راگەیاند، بەربژێرە کوردەکان دەنگی پێویستیان بەدەستنەهێناوە، بەڵام گەشاو بیبانی، لە پارتی یەکێتیی چەپی فینلاند بە یەدەگی یەکەم و ئەگەر پەرلەمانتار دەستلەکاربکێشێتەوە، ئەو دەبێتە پەرلەمانتار.
 
لەبارەی هۆکاری دەرنەچوونی، شیرین نامیق گوتی" 13 ساڵە لە دەرەوەی فینلاند دەژیم و وەکو پێویست هاووڵاتییەکان نامناسن، بەڵام لە چوار ساڵی داهاتوودا زیاتر کاردەکەم بۆ ئەوەی بتوانم بگەمە پەرلەمان".
 
ئەنجامی دەنگەکانی پارتە سەرەکییەکان بەمشێوەیەن: پارتی هاوپەیمانی نیشتمانیی راستڕۆی نێوەڕاست 20.8٪ـی دەنگەکانی بردووەتەوە، پارتی Finns یاخود فینلاندییە راستڕۆکان 20.1٪ و پارتی سۆشیال دیموکراتی سانا مارینی سەرۆکوەزیرانیش کە پارتێکی چەپی نێوەڕاستە 19.9٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
 
ئێستا کە سێ پارتە گەورەکە یەکی نزیکەی 20٪ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە، هیچ کامێکیان ناتوانن بەتەنیا حکومەت پێکبێنن. 
 
سەروو 2400 بەربژێر لە 22 پارتەوە کێبڕکێیان لەسەر 200 کورسیی پەرلەمانیی دەکرد کە بە "ئیدەسکەنتا" ناسراوە. 
 
بەگوێرەی رێژەی دەنگەکان، پارتی هاوپەیمانی نیشتمانی 48 کورسیی پەرلەمان بەدەستدەهێنێت، پارتی Finns یاخود فینلاندییەکان کە دژە کۆچبەر و دژە ئەجێندای یەکێتیی ئەوروپایە 46 کورسی بەدەستدەهێنێت، پارتەکەی سەرۆکوەزیرانیش 43 کورسی بەدەستدەهێنێت.
 
پێتێری ئۆرپۆ، سەرۆکی پارتی هاوپەیمانی نیشتمانی لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی، لەنێو پاڵپشتیکارانیدا لە هێلسینکیی پایتەخت سەرکەوتنی راگەیاند و گوتی، "ئێمە زۆرینەمان بردووەتەوە. لەسەر بنەمای ئەم ئەنجامە، دانوستاندنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ بۆ فینلاند لەژێر سەرکردایەتیی پارتی هاوپەیمانی نیشتمانی دەستپێدەکەن". 
 
هەرچی سانا مارینی تەمەن 37 ساڵە، کە یەکێکە لە سەرکردە هەرە گەنجەکانی ئەوروپا، دانی بە شکستەکەیدانا. 
 
مارین لە گوتارێکدا لەگەڵ ئەندامانی پارتەکەی گوتی "پیرۆزبایی لە براوەی هەڵبژاردنەکان دەکەم. پیرۆزبایی لە پارتی هاوپەیمانی نیشتمانی و پارتی فینلاندییەکان دەکەم. دیموکراسی خۆی سەلماند". 

 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ."

کۆنە نەیارەکەی ترەمپ بناسە کە بە جێگری خۆی هەڵیبژارد

جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ." ترەمپی بە "گەمژە" و "هیتلەری ئەمریکا" وەسف دەکرد.