کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی لە نۆکەندی سوێسەوە پەڕییەوە بۆ دەریای سوور

03-04-2021
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەشتیی "ئایزنهاوەر"ی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی کە پێشتر لە دەریای ناوەڕاست جێگیرکرابوو، لە نۆکەندی سوێسەوە پەڕیەوە بۆ دەریای سوور بۆ ئەوەی لەوێوە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سووریا بکات.
 
پەڕینەوەی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکە چەند رۆژێک دوای کردنەوەی نۆکەندی سوێس دێت کە پێشتر بەهۆی گیرخواردنی کەشتیی ئێڤەرگیڤنەوە داخرابوو.
 
کەشتیی ئایزنهاوەر بە یاوەریی دوو کەشتیی دیکەی سەربازی و کەشتیێکی پشتیوانی دەگەنە دەریای سوور. پێشتر هێزی دەریایی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە لەماوەی چاوەڕوانی کردنەوەی نۆکەندی سوێسدا، فڕۆکەکانی سەر ئەم کەشتییەیان بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لە دژی داعش بەکارهێناوە. 
 
رۆیشتنی کەشتیی ئایزنهاوەر لە کاتێکدایە کە ئیدارەی بایدن ئامادەکاری بۆ کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. 
 
بە گوێرەی میدیای ئەمریکی، پێنتاگۆن بڕیاریداوە سێ یەکەی سیستەمی مووشەکی پاتریۆتی بەرگری لە سعودیە بکشێنێتەوە کە لە ساڵی 2019ـەوە لەوێ جێگیرکراون. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.