ترەمپ لە سێ ویلایەتی دیکەی ئەمریکا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

03-03-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەربژێری سەرەکیی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە سێ ویلایەتی دیکەی ئەو وڵاتە لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی پارتەکەیدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا پێش هەڵبژاردنی بەرایی "سێشەممەی مەزن،" کە بڕیارە لە 5ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، لە هەر سێ ویلایەتی میشیگن، میزووری و ئایداهۆ لە نیکی هەیلیی رکابەری بردەوە و بەو جۆرەش ژمارەی نوێنەرانی گەیاندە 244 نوێنەر بەرامبەر 24 نوێنەر بۆ هەیلی.
 
ترەمپ بەم سەرکەوتنەی هەنگاوێکی دیکە بۆ بوونە بەربژێری فەرمیی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا چووە پێشەوە. بەگوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنە بەراییەکان لەو سێ ویلایەتە، ترەمپ 98%ی دەنگەکانی لە هەر سێ ویلایەتەکە بەدەستهێناوە.
 
بەگوێرەی پەیڕەوی هەڵبژاردنی کۆمارییەکان، هەر بەربژێرێک 1215 نوێنەر بباتەوە، بەربژێربوونی پارتەکەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەدەستدەهێنێت.
 
لە هەڵبژاردنی بەرایی حەوت ویلایەتدا ترەمپ توانیویەتی لە هەر حەوتیان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەوەش رێگەی بەربژێربوونەوەی پارتەکەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کورتتر کردووەتەوە.
 
بردنەوەکە لە کاتێکدایە، رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە هەڵبژاردنی بەرایی لە 15 ویلایەت و ناوچەیەکی سەر بە ئەمریکا دەکرێت، ئەوانیش بریتین لە ویلایەتەکانی ئالاباما، ئەرکنساس، کالیفۆرنیا ، کۆلۆرادۆ، مەین، ماساچوسێتس، مینیوسۆتا، کارۆلاینای باکوور، ئۆکلاهۆما، تێنیسی، تێکساس، یووتا، ڤێرمۆنت، ڤێرجینیا، ئالاسکا و ناوچەی ساموای ئەمریکا، کە دەکەوێتە زەریای ئارام و بە ویلایەت هەژمار ناکرێت.
 
لە دیوی کۆمارییەکانەوە، براوەی ئەو 15 ویلایەتە و ناوچەی ساموای لەکۆی 2 هەزار و 429 نوێنەر، براوەی 854 نوێنەر دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا