هەڵبژاردنی ئەمریکا رکابەریی نێوان بایدن و ساندەرز زیاددەکات

03-03-2020
لهۆن نەسرەدین
نیشانەکردن ئەمریکا
A+ A-
 
 
 
رووداو - هەولێر 

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی بەرایی بەربژێرانی پارتی دیموکرات بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی ئەمریكا بەڕێوەدەچێت. هەڵبژاردنەکە لە 14 ویلایەتی ئەمریکا دەکرێت کە ڤێرجینیا و کارۆلینای باکوور پێگەی ئێجگار گرنگ و یەکلاییکەرەوەیان هەیە و بووەتە مایەی زیادبوونی رکابەریی نێوان جۆو بایدن و بێرنی ساندەرزی بەربژێران.
 
جۆ بایدن لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی ویلایەتی کارۆلینای باشوور سەرکەوتنی گەورەی بەسەر رکابەرەکانیدا تۆمارکرد و بە گوێرەی پێشبینیی شارەزایان، کێبڕکێی نێوان بایدن و ساندەرز لە سوپەر تیوزدەی گەلێک گەرمتر دەبێت.
 
جۆ بایدن، بەربژێری پارتی دیموکرات راگەیاند، "ئەو بڕیارەی دیموکراتەکان لە چەند رۆژی داهاتوودا لە سەرانسەری ئەمریکا دەیدەن، دیاریی دەکات کە چ پارتێک ئەرکەکە هەڵدەگرێت و ئێمە دەتوانین چ شتێك بکەین. ئەگەر دیموکراتەکان بیانەوێت کەسێك بەربژێر بکەن کە بتوانێت شکست بە ترەمپ بهێنێت و ئەنجوومەنی پیرانی کۆنگرێس بخاتەوە ژێر دەستی دیموکراتەکان، ئەگەر بیانەوێت ئەو کارە بکەن، ئەوا ئێستا کاتیەتی".
 
جگە لە بایدن و ساندەرز، مایک بلوومبێرگ، ملیاردێر و ئیلیزابێس وۆرن هێشتا لە کێبڕکێکەدا ماون، بەڵام دەرفەتی بردنەوەیان لەبەردەم بایدن و ساندەرزدا زۆر نییە.
 
ساندەرز خۆی بە سۆسیالیست پێناسە دەکات و رایگەیاندووە، ئەو شەڕی گەڕاندنەوەی دادوەری بۆ ئەمریکا دەکات کە بە گوتەی ئەو، ترەمپ لەناوی بردووە.
 
 
بێرنی ساندەرز، بەربژێری پارتی دیموکرات ئاماژەی بەوە کرد، "بۆیە کاری ئێمە ئەوەیە بەشداریکردنی دەنگدەرە لە ئەمریکا زیاتر بکەین. من ناتوانم ئەو کارە بە تەنیا بکەم و پێویستم بە ئێوەیە تاوەکو لەڕێگەتانەوە بە هاوڕێکانتان بگەین و پێیان بڵێین گلەیی و رەخنەگرتن لە حکومەت بەس نییە. دەبێت تێکەڵ بە پرۆسەی سیاسی بن، هەڵسنەوە سەر پێ و بۆ دادوەری شەڕ بکەن".
 
سووپەر تیوزدەی ویلایەتەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئەمریکا دەگرێتەوە و جگە لە ڤێرجینیا و کارۆلینای باکوور،  هەردوو ویلایەتی کالیفۆرنیا و تێکساز پێگەی گرنگیان هەیە و نزیکەی سێیەکی نوێنەرانی بەربژێرەکانیان لەخۆگرتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.