رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، کەسێک لە شاری هامبۆرگ بە چەقۆ دوو کەسی کوشت، دوای ئەوەی دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا دروستبوو.
رۆژی شەممە، 3-2-2024، پۆلیسی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، لە ناوچەی بیلستدی شاری هامبۆرگ لە باکووری ئەڵمانیا، کەسێک لەگەڵ دوو کەسی دیکە تووشی دەمەقاڵێ بوو و دواتر دەمەقاڵێیەکە بووەتە هۆی ئەوەی ئەو کەسە بە چەقۆ هێرش بکاتە سەر دوو کەسەکەی دیکە و بیانکوژێت.
پۆلیس دەڵێت، یەکێک لە کوژراوەکان تەمەنی 58 ساڵ و ئەوی دیکەش تەمەنی 61 ساڵە.
پۆلیسی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەش کرد، پۆلیس بە دوای پیاوێکی تەمەن 32 ساڵدا دەگەڕێت کە تۆمەتبارە بە کوشتنی ئەو دوو کەسە؛ باسی لەوەش کردووە، پێدەچێت بکوژەکە و کوژراوەکان یەکدییان ناسیبێت.
بە گوێرەی پۆلیسی ئەڵمانیا، رووداوەکە درەنگانی شەوی هەینی روویداوە.
بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، لە ساڵی 2020دا 21 هەزار رووداوی هێرشکردن بە چەقۆ لە ئەڵمانیا هەبوون، واتە هەر رۆژێک 60 هێرشی بە چەقۆ لەو وڵاتە ئەوروپییە تۆمارکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ