نیوزیلەندا رێکارە خۆپارێزییەکان لە کۆرۆنا هەڵدەوەشێنێتەوە

03-02-2022
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن کۆرۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
جاسیندا ئاردێرن، سەرۆکوەزیرانی نیوزیلەندا دەڵێت لەم مانگەوە دەست بە شلکردنەوەی رێکارە خۆپارێزییەکان دەکەن کە بە تووندترینەکانی جیهان دادەنرێن و لە سەرەتای پەتاکەوە گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتووە، دەشڵێت تاوەکو تشرینی یەکەم، وڵاتەکەی بە تەواوی ناگەڕێتەوە سەر ژیانی ئاسایی.
 
ئاردێرن پلانێکی پێنج هەنگاوی راگەیاند بۆ ئەوەی نیوزیلەندا سنوورەکانی بکاتەوە و دووبارە لەگەڵ تەواوی جیهان گرێبدرێتەوە.
 
پلانەکە بە لابردنی کەرەنتین بۆ هاووڵاتیانی نیوزلەندا کە لەدەرەوەی وڵاتەوە دەگەڕێنەوە، دەستپێدەکات. 
جاسیندا ئاردێرن کە ماوەیەکی زۆرە لە لایەن خەڵکی وڵاتەکەیەوە گوشاری خراوەتە سەر بۆ ئەوەی رێکارە خۆپارێزییەکان لە سنوور و فڕۆکەخانەکدا شل بکاتەوە کە لە سەرەتای کۆرۆناوە سەپێنرابوون، دەڵێت: "کاتی ئەوە هاتووە دووبارە بجوڵێین".
 
سەرۆکوەزیرانی نیوزیلەندا دەشڵێت: "خێزان و هاوڕێکان پێویستیان بەوەیە دووبارە یەکبگرنەوە، بازرگانییەکانمان پێویستی بە بەرەوپێشبردنی تواناکانە، هەناردەکارانیش پێویستیان بە ئەنجامدانی گەشتی نوێیە بۆ ئەوەی پەیوەندیی نوێ دروستبکەن."
 
دوای لابردنی کەرەنتین بۆ هەڵگرانی وەڵاتینامەی نیوزلەندی، قۆناخ بە قۆناخ هەمان ئاسانکاری بۆ کۆچبەرانی خاوەن بەهرە، قوتابییە نێودەوڵەتییەکان، ئوستڕالیەکان و بیانییە کوتراوەکان دەکرێت. 
 
بە گوێرەی پلانەکە، ئەوانەی لە دەرەوە دەگەڕێنەوە نیوزیلەندا، لە بری ئەوەی 10 رۆژ لە هوتێلدا خۆیان کەرەنتین بکەن، پێویستە بۆ ماوەی 10 رۆژ لە ماڵەکانیاندا خۆیان لەوانی دیکە جیابکەنەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ."

کۆنە نەیارەکەی ترەمپ بناسە کە بە جێگری خۆی هەڵیبژارد

جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ." ترەمپی بە "گەمژە" و "هیتلەری ئەمریکا" وەسف دەکرد.