ساڵی رابردوو 45,843 کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەکانی کەناریی ئیسپانیا

03-01-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا رایگەیاند، ساڵی رابردوو لانیکەم 46 هەزار و 843 کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەکانی کەناری  وڵاتەکە. 
 
رۆژی پێنجشەممە، دووی کانوونی دووەمی 2024، وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ساڵی رابردوو، 63 هەزار و 970 کۆچبەر بەشێوەیەکی نایاسایی خۆیان گەیاندووەتە ئیسپانیا. 
 
چوونی کۆچبەران بۆ ئیسپانیا لە ساڵی رابردوو بەراورد بە ساڵی 2023 نزیکەی 13٪ زیادیکردووە، چونکە لەو ساڵەدا 56 هەزار و 852 کۆچبەر چوونە ئەو وڵاتە. 
 
ئاژانسی پاراستنی سنووری یەکێتیی ئەورووپا- فرۆنتێکس رایدەگەیێنێت، چوونی کۆچبەران لە مانگی یەک تاوەکو مانگی 11 بۆ وڵاتانی یەکێتییەکە 40٪ کەمیکردووە، بەڵام چوونی کۆچبەران لە رێگەی زەریای ئەتڵەسییەوە 19٪ زیادیکردووە، کە بریتییە لە رێگەی ئاویی نێوان کیشوەری ئەفریقا و دوورگەکانی کەناری لە ئیسپانیا.
 
دوورگەکانی کەناری لە شەش دوورگەی بچووک پێکدێن، سەر بە ئیسپانیان و دەکەونە نێو زەریای ئەتڵەسی باکوور و رۆژئاوای مەغریب. پێکدێن لە دوورگەکانی تەنەریفی، فێرتێڤێنتورا، گران کەناریا، لانزارۆتێ، لا پالما، لا گۆمێرا و ئێلهێرۆ.
 
رێکخراوی Caminando Fronterasـی ئیسپانی کە لە بواری مافی مرۆڤ دا دەکات دەڵێت: "ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ساڵی 2024 هەوڵی گەیشتن بە ئیسپانیایان داوە و لە ئاودا گیانیان لەدەستداوە، یان بێسەروشوێنبوون، 10 هەزار و 457 کەسە."
 
رێکخراوەکە هۆکاری مردن یاخود بێسەروشوێنبوونی ئەو ژمارە زۆرەی کۆچبەرانی بۆ خراپی بەلەمەکان، مەترسیداری رێگەکە و کەمی سەرچاوەی رزگارکردنی کۆچبەران گەڕاندووەتەوە.
 
لەبارەی ناسنامەی کۆچبەرانیشەوە، رێکخراوەکە دەڵێت، خەڵکی 28 وڵاتن، کە زۆربەیان ئەفریقایین. هەروەها دانیشتووانی عێراق و ئەفغانستانیان تێدایە.
 
بەگوێرەی ئامارێکی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، لە ساڵی 2014ـەوە زیاتر لە 16 هەزار و 400 کۆچبەری ئەفریقایی لە رێگەی گەیشتنیان بە ئەورووپا گیانیان لەدەستداوە.
 
لە ئابی ساڵی رابردوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا سێ جار سەردانی مالی، سەنیگال و مۆریتانیای کردووە بۆ ئەوەی لەوێوە رێگە لە چوونی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی بگرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارل نیهامەر، راوێژکاری نەمسا.

راوێژکاری نەمسا: بەهۆی رێکنەکەوتنی پارتەکان دەست لە کار دەکێشمەوە

راوێژکاری نەمسا رایگەیاند، پارتی گەلی نەمسا و پارتی سۆسیال دیموکرات نەگەیشتە رێککەوتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بۆیە دەست لە پۆستی راوێژکاری وڵاتەکەی و سەرۆکی پارتی گەلی نەمسا دەکێشێتەوە.