بەوێنە: ریزبەستنی ئەمریكییەكان بۆ كڕینی ماریوانا

رووداو – ئاژانسەکان

رۆژی چوارشەممە، یەكەم شوێنی فرۆشتنی مادەی هۆشبەری ماریوانا لە ویلایەتی كۆلۆرادۆ لە ئەمریكا كرایەوە، كە بەشێوەیەكی یاسایی كاردەكات و خەڵكی دەتوانن بە ویستی خۆیان ماریوانای لێبكڕن، خەڵكێكی زۆر ریز بۆ كڕینی ماریوانا دەبەستن، ئەمەش دەبێتە سەرەتایەكی نوێ لە كولتووری مادەی هۆشبەر لە ویلایەتە یەكگرتووەكان.

هێزەكانی دەسەڵات لەم ویلایەتەدا، رێگەیان بە نزیكەی 30 دەرمانخانەدا ماریوانا بەشێوەیەكی ئاسایی بفرۆشن، كە پێشتر تەنها بۆ بواری پزیشكی دەیان فرۆشت، كە ئەو مادەیە بە هەركەسێك بفرۆشن كە دەیەوێت بەبەكارهێنان مادەكە هەست بەخۆشی بكات.

ماوەی زیاتر لە ساڵێكە لەم ویلایەتەدا، رێگا بە فرۆشتنی ماریوانا و چاندنی دراوە لەلایەن كەسانی پێگەیشتووەوە، بەڵام لە رۆژی چوارشەممەوە بەگوێرەی یاسا رێگا بە بەرهەمهێنانی ماریوانا و فرۆشتنی و باجدانان لەسەری درا، بەگوێرەی یاسایەك كە زۆربەی ویلایەتەكان لەسەر فرۆشتنی مادەی كهولیان داناوە، بەڵام لە هیچ شوێنێكدا لەسەر ماریوانا دانەندراوە، بەرپرسانی ویلایەتەكەش پێیان وایە بەهۆی فرۆشتنی ماریوانا ساڵانە نزیكەی 578 ملیۆن دۆلار بەدەستدێت، كە 67 ملیۆن لەم پارەیە دەبێت بكرێتە باج و بدرێتە ویلایەتەكە.

هەرچەندە تاوەكو ئێستاش بەگوێرەی یاسای گشتی ماریوانا وەك مادەی هۆشبەر قەدەخەیە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتییەكەی سەرۆك ئۆباما رایگەیاندووە، كە رێگا بە ویلایەتەكان دەدات یاسای تایبەت بەخۆیان دابنێن بۆ رێگەدان بە بەكارهێنانی ماریوانا بۆ خۆشی.

یاسای كۆلۆرادۆ رێگا بە كڕیاران دەدات كە هەر جارێك تاوەكو تەنها 28 گرام مەریوانا بكڕن و ئەو كەسانەش كە لە دەرەوەی ویلایەتەكەوە هاتوون، تەنها رێگای كڕینی چارەگێكی ئەو بڕە دیاریكراوەیان پێدەدرێت.