رووداو دیجیتاڵ
لە ئەمریکا پەرە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ لەوەڕاندن و کۆنترۆڵکردنی ئاژەڵان دەدرێت، بەشێوەیەک کە هەندێک شوان لەڕێگەی GPSـەوە ئاگاداری جووڵە و سنووری لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکانیان دەبن.
مۆلی کرۆیز شوانێکی ئەمریکییە، لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی مەڕوماڵات لە باکووری ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا رانە مەڕەکەی دەلەوەڕێنێت و لەڕێگەی GPSـەوە ئاگاداری جووڵەیانە، بەشێوەیەک کە GPSـەکەی لە ملی مەڕ و بزنەکانی کردووە، کە بە وزەی خۆر کار دەکات؛ هەروەها لە رێگەی ئەپلیکەیشنێکەوە بە مۆبایلەوە دەبەسترێت.
مۆلی دەڵێت، "کێشی GPSـەکە نزیکەی نیو کیلۆگرامە؛ بۆیە بەڕاستی بزنەکان هەست بەوە ناکەن کە پێیانەوە کراوە."
لە رێگەی ئەپلیکەیشنەکەوە سنوورێکی خەیاڵی بۆ بزنەکان دروست دەکرێت، کاتێک بزنەکان بیانەوێت لەو سنوورە دەربچن، لە رێگەی تەزوویەکی کارەباییەوە لەو سنوورە خەیاڵیە دەهێڵدرێنەوە.
مۆلی کرۆیز ئاماژە بەوە دەکات، "گۆڕینی سنوورەکە ئاسانە. ئەگەر بڕۆم و دەستکاریی بکەم، ئەوا تەنیا بە دەستدان لە شاشەکە دەیکەم."
بەکارهێنانی یەک GPS بۆ ئاژەڵی بچووک 199 دۆلار و بۆ ئاژەڵی گەورەش نزیکەی 299 دۆلاری تێدەچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ