پۆلیسی فەرەنسا کۆچبەرانی دارستانەکان دەگوازێتەوە شێڵتەرەکان

02-12-2023
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی فەرەنسا چووەتە دارستانەکانی هەردوو شاری کالێ و دەنکێرک لە باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە تاوەکو کۆچبەرانی رێگەی بەریتانیا بە زۆر بۆ نێو شێڵتەرەکان بگوازنەوە؛ هۆکارەکەش وەک خۆیان دەڵێن، ساردیی کەشوهەوا و خراپیی دۆخی مرۆییانە.
 
فرانسوا، بەرپرسی کۆچبەران لە شارەوانیی کالێ دەڵێت، "لێرە کەشوهەوا زۆر ساردە و تادێت ساردتریش دەبێت، ئەم کۆچبەرانە لە بارودۆخێكی زۆر مەترسیدار بۆ سەر تەندروستییان دەژین و خۆشیان نازانن چەند خراپە بۆیان، بۆیە ئێمە بە هاوکاریی هێزەکانی پۆلیس شوێنێکی تایبەتمان بۆ ئەو کۆچبەرانە ئامادەکردووە و تێیدا لە سەرما و ژیانی سەختی نێو دارستانەکان دەیانپارێزێت".
 
زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەر لەنێو دارستانەکانی کالێ و هەزار و 500 لەوانەی دەنکێرک، بەبێ هیچ کەلوپەل و کەرەستەیەکی پێویست لە دارستانەکان ماونەتەوە. لەم هەڵمەتەی پۆلیس، 300 کۆچبەر براونەتە شێڵتەرەکان و ئەوانەی دیکە بڵاوبوونەتەوە.
 
عەبدولڕەحمان عوسمان، کۆچبەرە و دەڵێت، "لێرە دەنگۆ بڵاوبووەوە کە گوایە رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە هێز دێت و شوێنەکەمان پێ چۆڵ دەکەن، ئێمە باوەڕمان نەکرد، بەڵام بابەتەکە راست بوو و ناوچەکەیان بەزۆر چۆڵ کرد، من نیازی بەریتانیام هەیە و ئەگەر پێویست بکات لەسەر شەقامەکان دەخەوم تاوەکو دەرفەتی دەرچوونم بۆ دەڕەخسێت".
 
لە مانگی ئایاری ئەم ساڵ، هێزەکانی پۆلیس هەوڵی بەزۆر چۆڵکردنی ئەو دارستانانەی دا، بەڵام بێ ئەنجام بوو، چونکە دوای ماوەیەکی کەم دیسانەوە پڕ لە کۆچبەران بوونەوە.
 
تاوەکو تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ، بە 500 بەلەم نزیکەی 24 هەزار کۆچبەر لە فەرەنساوە بە نۆکەندی ئینگلیزەوە چوونەتە بەریتانیا.
 
حکومەتی بەریتانیا رەخنە لە فەرەنسا دەگرێت و بە کەمتەرخەمی دەزانێت لە ئاست کۆنترۆڵکردنی چوونی کۆچبەران بە نۆکەندی ئینگلیز بۆ بەریتانیا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییانی ئەڵمانیا گوڵ لە شوێنی رووداوەکە دادەنێن. وێنە: Ronny Hamann- AFP

پۆلیسی ئەڵمانیا: هێرشکارەکەی بازاڕی کریسمس لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرانی سعودی ناڕازیبووە

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو کەسەی شەوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕێکی کریسمس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 5 کەسی کوشت و زیاتر لە 200ـی دیکەی بریندارکرد، لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەڵمانیا لەگەڵ پەنابەرانی سعودیە ناڕازیبووە.