17 بارمتە ئازادکراوەکەی تایلاند گەڕانەوە وڵاتەکەیان

02-12-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
بارمتە ئازادکراوەکان لە فڕۆکەخانەی بانگ کۆک. وێنە: AFP
بارمتە ئازادکراوەکان لە فڕۆکەخانەی بانگ کۆک. وێنە: AFP
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەو بارمتە تایلاندییانەی لە غەززە ئازاد کران، گەیشتنەوە وڵاتەکەیان و بە باوەشێکی تووند و گریانی بەکوڵی ئازیزانیان، پێشوازییان لێکرا. بارمتەکان لە رێگەی فڕۆکەخانەی بانگ کۆکی پایتەختەوە گەیشتنەوە تایلاند.

پۆنسوان پیناکالۆ، یەکێک لە بارمتە ئازادکراوەکان دەڵێت، "لەدوای ئازادکردنەکەم، لەڕووی جەستەیی و دەروونییەوە هەست بە باشی دەکەم". 
 
کۆنگ پاناسودلامای، باوکی بارمتەیەکی ئازادکراوە و باس لەوە دەکات، "پێموابوو ئێمە کوڕەکەمان لەدەستداوە، بەڵام ئەو گەڕایەوە و هەروەکو واتای ناوەکەی وایە: رەحمەتێک لە بەهەشتەوە". 
 
لە کۆی ئەو 23 بارمتە تایلاندییەی لەلایەن حەماسەوە ئازادکران، 17یان گەیشتنەوە وڵاتەکەیان، بەڵام بەگوێرەی بەرپرسانی تایلاندی، هێشتا نۆ هاووڵاتیی دیکەیان هەر لەدەست گرووپە چەکدارەکانی فەلەستینن.
 
پارنپری باهیدا نوکارا، وەزیری دەرەوەی تایلاند گوتی، "ئێمە لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین تاوەکو دڵنیابین لەوەی ئەو نۆ بارمتەیەی دیکەش ئازاد دەکرێن و دەگەڕێنەوە بۆ تایلاند".
 
نزیکەی 30 هەزار تایلاندی لە ئیسرائیل کار دەکەن و لەکاتی هێرشی چەکدارانی حەماس لە 7ی تشرینی یەکەم، 39 تایلاندی کوژران و 32ی دیکەشیان بە بارمتەگیران و دوای زیاتر لە 40 رۆژ، 23 لەو بارمتانە ئازادکران.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا