فێستیڤاڵی نمایشی جوانترین گوێدرێژ لە کینیا بەڕێوەچوو

03-12-2022
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
فێستیڤاڵی نمایشی گوێدرێژ لە کینیا
فێستیڤاڵی نمایشی گوێدرێژ لە کینیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە دوورگەی لاموو لە باشووری رۆژهەڵاتی کینیا، فێستیڤاڵی دیاریکردنی جوانترین گوێدرێژی دورگەکە بەڕێوەچوو. بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە هەریەک بە شێوازێک گوێدرێژەکەی رازاندبووەوە.
 
لە فێستیڤاڵەکەدا گوێدرێژەکەی خالید بە جوانترینی دورگەکە دیاریکرا و هەندێک خەڵاتیشی بردەوە. خالید ئەحمەد، یەکەمی پێشبڕکێکە دەڵێت، "ئەم خەڵاتەم بردەوە، لەگەڵ ئەم فڵچەیە. هەندێک پارە و ئەم قایشەش. گوێدرێژەکەمم خۆشدەوێت، کاری سەختی پێناکەم. بە پاکی دەیهێڵمەوە و خواردنیشی دەدەمێ، بۆیە بۆ هەر جێگەیەک بڕۆم دەمبات".
 
گوێدرێژ جێگەی خۆی لە کولتووری خەڵکی دوورگەی لاموو کردووەتەوە؛ بە گوتەی دانیشتووانەکەی، ئەو ئاژەڵە ئەرکێکی زۆری رۆژانەیان لەکۆڵ دەکاتەوە و رۆڵێکی گرنگ لە بەڕێوەچوونی کاروباری رۆژانەی هاووڵاتییان هەیە. هۆکارەکەشی ئەوەیە، شارۆچکەی لاموو شەقامی تێدا نییە و تەنیا گوێدرێژ دەتوانێت خەڵک بگوازێتەوە.
 
فلۆرانس ماکاو، نوێنەری فێستیڤاڵەکە گوتی، "دەستڕەنگینی زۆرمان لە پێشبڕکێی جوانی گوێدرێژەکاندا بینیوە. خەڵک پارەیەکی زۆریان بۆ جوانکردنی گوێدرێژەکەیان خەرجکردووە تا بتوانن شتێکی جیاواز لەوانی دیکە بکەن."
 
فێستیڤاڵەکە ساڵانە بەڕێوەدەچێت؛ خەڵکی گوندەکە وەک جەژنێکی کولتووری تەماشای رێوڕەسمەکە دەکەن. بەشداربووان بۆ دەرخستنی جوانیی گوێدرێژەکانیان بەنێو خەڵکەکەدا دەیانسووڕێننەوە و هەندێکیش هەن سەمایان لەگەڵ دەکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.