بایدن: پشتگیریی ئیسرائیل ناکەم بۆ هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، پشتگیریی هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە ناکات. سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیلیش پێیوایە ئەمە دەرفەتێکی 50 ساڵییە هاتووەتە پێش و دەبێت لەدەستی نەدەن.
 
رۆژی چوارشەممە 02-10-2024 جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو پشتگیریی لە ئیسرائیل ناکات بۆ هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران.
 
ئێوارەی دوێنێ (سێشەممە)، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بە دەیان مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر ئێران، ئەمەش "لە تۆڵەی شەهیدکردنی ئیسماعیل هەنییە و حەسەن نەسروڵڵا."
 
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، نزیکەی 180 مووشەکیان ئاراستە کراوە و چەندین مووشەکیشیان خستووەتە خوارەوە. 
 
بایدن گوتی "لەگەڵ ئیسرائیل لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو قسە دەکەین. هەموو ئەندامانی گرووپی G7 هاوڕان کە ئیسرائیل مافی وەڵامدانەوەی هەیە."
 
دوێنێ دوای هێرشەکە، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتی "ئێران هەڵەیەکی گەورەی کرد و باجەکەیشی دەدات. ئەوەی هێرشمان بکاتە سەر، هێرشی دەکەینەوە سەر."
 
دواتر، نەفتالی بێنێت، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل لە ئێکس نووسی "ئێستا ئیسرائیل گەورەترین دەرفەتی 50 ساڵەی پێشووی لەپێشە بۆ ئەوەی دەرکەوتەی [رووخساری] رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بگۆڕێت. ئێمە دەبێت ئێستا هەنگاو بنێین بۆ ئەوەی پرۆگرامی ئەتۆمی و دامەزراوە ناوەندییەکانی وزەی ئێران لەنێوببەین."
 
بێنێت گوتی "ئێمە، ئێستا مافی رەوامان هەیە، ئامرازەکانمان هەیە. ئێستا حەماس و حیزبوڵڵا ئیفلیج بوون و ئێرانیش بە تەنیا ماوەتەوە. هەندێکجار مێژوو لە دەرگەمان دەدات و دەبێت وەڵامی بدەینەوە. نابێت ئەم دەرفەتە لەدەستبدەین."
 
هاوکات، ماتیو میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی رەوابوونی بە ئامانجگرتنی بنکە ئەتۆمییەکان بە "بەڵێ" یان "نەخێر" وەڵامی نەدایەوە، ئەو گوتی "ئێمە دەمانەوێت ئەو گفتوگۆیانە راستەوخۆ لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکانمان بکەین، ئینجا بێین بۆ رای گشتی باسی بکەین."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  سەرۆکشارەوانیی لینکن (لای چەپ)، سەنتەری کولتووریی ئێزدی لە لۆنکۆڵن (لای راست لە سەرەوە)، شەهاب بەشار (لای راست لە خوارەوە) لەگەڵ جووتیارێکی دیکەی ئێزدی لە کێڵگەیەک لە لینکۆڵن.

کوردانی ئێزدی شنگالێکی بچووک لە ئەمریکا دروست دەکەن

شەهاب بەشار رۆژانە چەندین کاژێر لەناو کێڵگەیەکی 12 دۆنمیدا لە شاری لینکن لە ویلایەتی نێبراسکا کار دەکات و خەریکی باشترکردنی ئینگلیزییەکەی و چاندنی ئەو سەزەواتانەیە کە لە قەزای شنگال دەیخوارد پێش ئەوەی کۆچ بۆ ئەمریکا بکات. ئێستا شەهاب و هەزاران کوردانی دیکەی ئێزدی ئەو شارە ئەمریکییە وەک ماڵی خۆیان دەبینن و شنگالێکی دیکەیان لەنێو جەرگەی ئەمریکادا دروستکردووە.