لە ڤیەننا مەلەوانگەیەک بۆ فیل دەکرێتەوە

رووداو - هەولێر

لە شاری ڤیەننا مەلەوانگەیەک بۆ ژمارەیەک فیل کراوەتەوە. کردنەوەی مەلەوانگەکە لەکاتێکدایە کە پلەی گەرما لە هاویندا دەگاتە 40 پلە لەو شارە.

مەلەوانگە و گەرماوی فیلەکان لە شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا، دەرگای بۆ فیلەکان کرایەوە، سەرپەرشتیاری باخچەی ئاژەڵانی ڤیەننا دەڵێت، ئامادەبوونی ئەو مەلەوانگە و گەرماوە، لەکاتی خۆیدا بووە، چونکە پلەی گەرما لەم مانگەدا بەرز دەبێتەوە بۆ نزیکەی 40 پلەی سیلیزی. 

کۆی ئەو ئاوەی کە بۆ شووشتن و مەلەوانی فیلێک بەکاردەهێندرێت، بەرامبەرە بە بڕی ئەو ئاوەی کە بۆ هەزار و 500 مرۆڤ بەکاردەهێندرێت.

هارالد شوامەر، جێگری بەڕێوەبەری باخچەی ئاژەڵانی ڤیەننا دەڵێت، ئەو گەرماوەی فیلەکان زۆر گەورەیە و دەگاتە 225 مەتر چوارگۆشە، بۆیە ئەوە گونجاوە بۆ فیلەکان.

داڕشتنەوە: حەکیم داود