وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو: دەبێت هاووڵاتیانی سڤیل لە هەر ئۆپەراسیۆنێکدا پارێزراو بن

02-07-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، پێویستە هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تورکیا لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بن و هاووڵاتییانی سڤیل پارێزراو بن.
 
ڤیدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی سێشەممە بە دیار کوردە، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لەودیوی سنوور جێگەی نیگەرانی واشنتنە، هەربۆیە لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە تورکیا کاردەکەن بۆ ئەوەی هەر کاتێک ئەو جۆرە ئۆپەراسیۆنانە ئەنجام دەدەن، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و عێراق هاوئاهەنگی بکەن".
 
ڤیدانت پاتێڵ باسی لەوەشکرد، ئەوان لەو نیگەرانییە تێدەگەن تورکیا بەرامبەر پەکەکە هەیەتی، بەڵام "بەردەوام داوای هاوئاهەنگی زیاتر دەکەن تاوەکو دڵنیایی بدرێت لەوەی هاووڵاتییانی سڤیل پارێزراو بن."
 
هاوکات گوتەبێژێک بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دێسکی ئینگلیزی رووداوی راگەیاند: "لە هەڕەشە بەردەوامەکانی پەکەکە تێدەگەین، بەڵام هانی حکومەتی تورکیاش دەدەین رێز لە سەروەریی عێراق بگرێت و بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیش هاوئاهەنگی [لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان] بکات."
 
لێدوانەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو لە کاتێکدایە، نزیکەی 40 ساڵە شەڕی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەردەوامە و بەشێکی زۆری ئەو شەڕەش چەندین ساڵە لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.
 
دوایین ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بەناوی "چنگ- قوفڵ" لە بەرەبەیانی رۆژی 18-4-2022 بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لاری، مشکگری فەرمیی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا.

لاری، مشکگری فەرمیی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بناسە

خانووی ژمارە 10 لە شەقامی داونینگی لەندەن نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیایە و بارەگای سەرەکیی ئەنجوومەنی وەزیرانە. جگە لە پاسەوانەکان؛ لاری، بەرپرسی بەرگرییە لە دژی مشکەکان.