سەرۆکی هەرێمی کوردستان: لەگەڵ سەرۆکی نەمسا جەختمان لە پەیوەندیی مێژووییمان کردەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی نەمسا دەڵێت، جەختیان لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و نەمسا کردووەتەوە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی هۆفبێرگ کە کۆشکی سەرۆکایەتیی نەمسایە و لەوێ لەلایەن ئەلێکساندەر ڤاندەربێلن، سەرۆکی ئەو وڵاتە پێشوازیی لێکرا و کۆبوونەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دهربارهی هاریکاریی هاوبهش و پهیوهندییهکانی نهمسا لهگهڵ عێراق و ههرێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییهوه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "خۆشحاڵ بووم بە کۆبوونەوە لەگەڵ ئەلێکساندەر ڤان دێر بێلن، سەرۆکی نەمسا لە ڤیەننا." هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، "سوپاسی پاڵپشتیی بەردەوامی نەمسام بۆ عێراق و کوردستان [بۆ سەرۆکی نەمسا] دەربڕی."
لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەلێکساندەر ڤان دێر بێلن، وەکو نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی پێکردووە، باسیان لە بەهێزکردنی هاوبەشیی نێوانیان کردووە.