رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی نەمسا دەڵێت، جەختیان لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و نەمسا کردووەتەوە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی هۆفبێرگ کە کۆشکی سەرۆکایەتیی نەمسایە و لەوێ لەلایەن ئەلێکساندەر ڤاندەربێلن، سەرۆکی ئەو وڵاتە پێشوازیی لێ‌کرا و کۆبوونەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ده‌رباره‌ی هاریکاریی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌کانی نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "خۆشحاڵ بووم بە کۆبوونەوە لەگەڵ ئەلێکساندەر ڤان دێر بێلن، سەرۆکی نەمسا لە ڤیەننا." هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، "سوپاسی پاڵپشتیی بەردەوامی نەمسام بۆ عێراق و کوردستان [بۆ سەرۆکی نەمسا] دەربڕی."
لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەلێکساندەر ڤان دێر بێلن، وەکو نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی پێکردووە، باسیان لە بەهێزکردنی هاوبەشیی نێوانیان کردووە.
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش لەبارەی کۆبوونەوەکە، ئەوە هاتووە، "وێڕای ستایشی مێژووى په‌يوه‌ندييه‌كان و ئاستی ئێستايان، هه‌ردوولا خواستی بره‌وپێدان و فراوانکردنیان له هه‌موو بواره‌کاندا دووپات کرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، گفتوگۆی هه‌ولێر – به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنى سيستمى فيدراڵى و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانیان خسته به‌ر باس."
وەکو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێداوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاری و پشتگیریی به‌رده‌وامی نه‌مسا له عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ستایشی ئاماده‌یی و رۆڵی نه‌مسای له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا کرد، "لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى نه‌مسا به‌رده‌واميى پشتگيرى و هاوسۆزيى وڵاته‌كه‌ى بۆ گه‌لى كوردستان و مافه‌كانى دووپات كرده‌وه."
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پێكه‌وه‌ژيان و دۆخى پێكهاته‌كان و مافه‌كانيان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرا، لەوباره‌يه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر "پێویستیی یارمه‌تیدانی ئێزدییان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، كه يه‌كێك له گه‌وره‌ترين قوربانيانى ده‌ستى تيرۆرستانى داعشن."
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق و نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نه‌مسا ئاماده‌ی بوون، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، گۆڕانی کەشوهەوا و گرنگیی هاریکاریی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی.
کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆک دوای ئەوە هات کە نێچیرڤان بارزانی لە ڤییەننا لەگەڵ ئەلێکساندەر شالنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا کۆبووەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ