وەزیری دەرەوەی نەمسا بۆ نێچیرڤان بارزانی: لە پشتگیریکردنتان بەردەوام دەبین
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی؛ وەزیری دەرەوەی نەمسا به‌رده‌واميى پشتگيريى نهمساى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
رۆژی سێشەممە، 2ـی تەممووزی 2024، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڤیەننا لەگەڵ ئه‌لکسه‌نده‌ر شالنبێرگ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا کرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و رۆڵى نه‌مسا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا.
لەدوای گەیشتنی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەلێکساندەر شالنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا پێشوازیی لێ‌کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، شاندی یاوەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێکدێت لە: فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ فەلاح مستەفا، راوێژکاری باڵای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ مستەفا رەمەزان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی عێراق لە ڤیەننا.
زنار شینۆ، نێردراوی رووداو لە ڤیەننا گوتی "لە کۆبوونەوەکەدا باسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و نەمسا دەکەن، ئەمە جگە لە باسکردنی رووداوەکانی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا."
زنار شینۆ هەروەها دەڵێت: "جگە لە تاوتوێکردنی بابەتی سیاسی، پەیوەندیی ئابووریش لەنێوان هەرێمی کوردستان و نەمسا هەیە، کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ دەکرێت؛ نەمسا خوازیارە ژمارەی کۆمپانیاکانی لە هەرێمی کوردستان زیاتر بکات."
کۆبوونەوەی دووەمی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هۆفبێرگ دەبێت، کە کۆشکی سەرۆکایەتیی نەمسایە و لەوێ لەلایەن ئەلێکساندەر ڤاندەربێلن سەرۆکی ئەو وڵاتە پێشوازیی لێدەکرێت.