رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی؛ وەزیری دەرەوەی نەمسا به‌رده‌واميى پشتگيريى نهمساى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستا‌ن، دووپات كرده‌وه.
رۆژی سێشەممە، 2ـی تەممووزی 2024، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڤیەننا لەگەڵ ئه‌لکسه‌نده‌ر شالنبێرگ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستا‌ن، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا کرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستا‌ن و رۆڵى نه‌مسا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا.
لەدوای گەیشتنی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەلێکساندەر شالنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا پێشوازیی لێ‌کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، شاندی یاوەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێکدێت لە: فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ فەلاح مستەفا، راوێژکاری باڵای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ مستەفا رەمەزان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی عێراق لە ڤیەننا.
زنار شینۆ، نێردراوی رووداو لە ڤیەننا گوتی "لە کۆبوونەوەکەدا باسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و نەمسا دەکەن، ئەمە جگە لە باسکردنی رووداوەکانی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا."
زنار شینۆ هەروەها دەڵێت: "جگە لە تاوتوێکردنی بابەتی سیاسی، پەیوەندیی ئابووریش لەنێوان هەرێمی کوردستان و نەمسا هەیە، کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ دەکرێت؛ نەمسا خوازیارە ژمارەی کۆمپانیاکانی لە هەرێمی کوردستان زیاتر بکات."
کۆبوونەوەی دووەمی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هۆفبێرگ دەبێت، کە کۆشکی سەرۆکایەتیی نەمسایە و لەوێ لەلایەن ئەلێکساندەر ڤاندەربێلن سەرۆکی ئەو وڵاتە پێشوازیی لێدەکرێت.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/7/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستا‌ن له ڤيه‌ننا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌لکسه‌نده‌ر شالنبێرگ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستا‌ن، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا کرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستا‌ن و رۆڵى نه‌مسا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه‌ى، ستايشى په‌يوه‌نديى له‌مێژینه‌ى نهمساى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى نه‌مسا له گه‌لى كوردستا‌ن و مافه ره‌واكانى له رۆژگاره سه‌خته‌كاندا، ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا، خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ربڕی و به‌رده‌واميى پشتگيريى نهمساى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستا‌ن، دووپات كرده‌وه.
به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی نه‌مسا له هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستا‌ن، مه‌ترسییه‌کانی داعش، كۆچ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو که به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نه‌مسا، ئاماده‌ی بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ