رۆناڵدۆ، میسی، کارداشیان و خوشکەکانی بۆ هەر پۆستێکی ئینستاگرام چەند پارە وەردەگرن؟

02-07-2021
کۆشش بێستانسووری
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ زە رۆک لیۆنێل مێسی کارداشیان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای هۆپەر ئێچ کیو هەژماری 10 ئینستاگرامی بڵاوکردووەتەوە کە زۆرترین پارە بۆ هەر پۆستێکی سپۆنسەرکراو وەردەگرن، کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی یۆڤێنتۆس لە پلەی یەکەمە و کێنداڵ جێنەر، ژنە مۆدێلی ئەمریکی لە پلەی دەیەمە.
 
هەژماری کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئێستا 308 ملیۆن فۆڵەوەری هەیە و بۆ یەکەمجار توانیی پلەی یەکەمی ئەو ریزبەندییەی کۆمپانیاکە وەربگرێت، ئەمەش دوای ئەوەی توانیی پێش دوەین جۆنسن، ناسراو بە "زە رۆک"، بکەوێت، کە هەژمارەکەی 250 ملیۆن فۆڵەوەری هەیە. رۆناڵدۆ کە لە پلەی یەکەمی ریزبەندییەکەیە، بۆ هەر پۆستێکی سپۆنسەرکراو لە ئینستاگرام 1.6 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت، دوەین جۆنسنیش 1.52 ملیۆن دۆلار.
 
لیۆنێل مێسی، یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بارسێلۆنا کە هەژمارەکەی لە ئینستاگرام 224 ملیۆن فۆڵەوەری هەیە، پلەی حەوتەمی ریزبەندییەکەی گرتووە و بۆ هەر پۆستێکی 1.16 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.
 
کیم کارداشیان 232 ملیۆن فۆڵەوەری هەیە و لە پلەی شەشەمی ریزبەندییەکەیە، بۆ هەر پۆستێکی سپۆنسەرکراوی ئینستاگرامەکەی 1.41 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت، یەکێک لە خوشکەکانی بەناوی کەیڵی جێنەر کە ئینستاگرامەکەی 244 ملیۆن فۆڵەوەری هەیە، 1.49 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت و لە پلەی چوارەمی ریزبەندییەکەیە، خوشکێکی دیکەشی بەناوی کێنداڵ جێنەر کە هەژمارەی ئینستاگرامەکەی 172 ملیۆن فۆڵەوەری هەیە، بۆ هەر پۆستێکی سپۆنسەرکراو 1.05 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.
 
مایک باندەر، دامەزرێنەری کۆمپانیای هۆپەر ئێچ کیو، دەڵێت "لەکاتێکدا کۆڤید-19 کاریگەریی لەسەر هەموو لایەنێکی ژیان داناوە، بەڵام وادیارە ئینستاگرام یەکێکە لەو کەمترین شوێن و پێگانەی کە کاریگەرییەکە لەسەری نەرێنی نەبووە، خەڵکیش ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە زیاتر لە جاران بەکاردەهێنن".
 
ریزبەندیی ئەو 10 کەسەی جیهان کە زۆرترین پارە بۆ هەر پۆستێکی سپۆنسەرکراو لە ئینستاگرام وەردەگرن:
 
1- کریستیانۆ رۆناڵدۆ، 308 ملیۆن فۆڵەوەر، 1.6 ملیۆن دۆلار بۆ هەر پۆستێکی سپۆنسەرکراو
 
2- دوەین "زە رۆک" جۆنسن، 250 ملیۆن فۆڵەوەر، 1.52 ملیۆن دۆلار بۆ هەر پۆستێکی سپۆنسەرکراو
 
3- ئاریانا گراندێ، 247 ملیۆن فۆڵەوەر، 1.51 ملیۆن دۆلار بۆ هەر پۆستێکی سپۆنسەرکراو
 
4- کەیڵی جێنەر، 244 ملیۆن فۆڵەوەر، 1.49 ملیۆن دۆلار بۆ هەر پۆستێکی سپۆنسەرکراو
 
5- سێلینا گۆمێز، 241 ملیۆن فۆڵەوەر، 1.46 ملیۆن دۆلار بۆ هەر پۆستێکی سپۆنسەرکراو
 
6- کیم کارداشیان، 232 ملیۆن فۆڵەوەر، 1.41 ملیۆن دۆلار بۆ هەر پۆستێکی سپۆنسەرکراو
 
7- لیۆنێل مێسی، 224 ملیۆن فۆڵەوەر، 1.16 ملیۆن دۆلار بۆ هەر پۆستێکی سپۆنسەرکراو
 
8- بیۆنسێ نۆوڵز، 189 ملیۆن فۆڵەوەر، 1.14 ملیۆن دۆلار بۆ هەر پۆستێکی سپۆنسەرکراو
 
9- جەستن بیبەر، 180 ملیۆن فۆڵەوەر، 1.11 ملیۆن دۆلار بۆ هەر پۆستێکی سپۆنسەرکراو
 
10- کێنداڵ جێنەر، 172 ملیۆن فۆڵەوەر، 1.05 ملیۆن دۆلار بۆ هەر پۆستێکی سپۆنسەرکراو
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.