شەقامی ئیسرائیلی بۆ گەیشتن بە ئاگربەست گوشار لە نەتەنیاهوو دەکات

02-06-2024
لهۆن نەسرەدین
بینامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە: Reuters
بینامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە: Reuters
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

رەتکردنەوەی دەستپێشخەرییەکەی بایدن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە لەلایەن نەتانیاهوویەوە، تووڕەیی خەڵکێكی زۆری لێکەوتووەتەوە. دژایەتیی نەتانیاهوو خاڵی هاوبەشی خۆپیشاندەرانی تەلئەڤیڤە. 
 
یوڤال شارابی، کچی بارمتەیەکی دەستی حەماسە و دەڵێت: "هەر یەک لەو بارمتانە گرنگە، دەبێت هەموویان بگەڕێندرێنەوە، نەتەنیاهوو تەنیا کار بۆ بەرژەوەندیی سیاسی و کەسی خۆی دەکات".
 
شیر سیگێل، بارمتەی ئازادکراوە و دەڵێت: "روو دەکەینە ئێوەی بڕیاربەدەست، ئایا بوێری ئەوەتان هەیە تەماشای نێوچاومان بکەن؟ ئەم دەرفەتە لە دەست مەدەن، بەڵێی بۆ بکەن".
 
پێچەوانەی حەماس کە رەزامەندی سەرەتایی دەربڕی؛ نەتانیاهوو دەستپێشخەرییەکەی بایدنی رەتکردەوە و رایگەیاند مەرجی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە، لەنێوبردنی حەماس، بنبڕکردنی توانای هێرشکردنەوەی سەر ئیسرائیل و گەڕانەوەی بارمتەکانە.
 
هەردوو وەزیری دارایی و ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل، سموتریچ و بنگڤیر هەڕەشەی کشانەوەیان لە حکومەت کرد، ئەگەر نەتەنیاهوو بە دەستپێشخەرییەکە رازی بێت.
 
درێژەدان بە شەڕ، بەشێكی بەرچاوی ئیسرائیلییەکانی نیگەران کردووە.
 
بەگوێرەی راپرسییەکی مانگی نیسانی ئەم ساڵ، لە دوای هێرشەکانی 7ی ئۆکتۆبەری حەماسەوە 63٪ی ئیسرائیلییەکان لە ئاسایشی خۆیان و منداڵیان نیگەرانن؛ نزیکەی 30٪یان هەست بە زیادبوونی رقی بەرامبەر و گۆشگیربوونیان دەکەن.
 
پالمیر، هاووڵاتی ئیسرائیل دەڵێت: "دۆزەخە.. بەڕاستی دۆزەخە کاتێك دەبینیت ئەو هەموو خۆپیشاندانانە لە جیهان دژ بە ئیسرائیل دەکرێن؛ دادگەی نێودەوڵەتی تاوان دژ بە ئێمە وەستاوەتەوە؛ رقی خەڵک لە بەرامبەرمان زیاتر بووە؛ هەست بە گۆشەگیربوونی خۆمان دەکەم".
 
دەستپێشخەرییەکەی بایدن، هەر چوار سەرۆکانی کەمینە و زۆرینەی نێو کۆنگرێسی ئەمریکای یەکخست کە لە نامەیەکیاندا، نەتەنیاهوویان بانگهێشتی کۆنگرێس کردووە بۆ پێشکێشکردنی گوتارێكی تایبەت بە خستنەڕووی روانگەی ئیسرائیل تایبەت بە بەرگری لە دیموکراسی، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دامەزراندنی ئاشتییەکی دادوەرانە و بەردەوام لە ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.