چالاکڤانێكی بێلاڕووس لە نێو دادگا هەوڵی خۆکوشتن دەدات

02-06-2021
لهۆن نەسرەدین
نیشانەکردن بێلاڕووس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
چالاکڤانێکی بێلارووس لەکاتی دادگاییکردنیدا لە رێگەی قەڵەمێکەوە هەوڵی خۆکوشتن دەدات.
 
ستێپان لاتێپۆڤ، چالاکڤانی سڤیل لەکاتی دادگاییکردنیدا قەڵەمێک لە ملی خۆی دەدات و قوڕگی بە سەختی بریندار دەکات و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.
 
لاتێپۆڤ بە تۆمەتی ئاژاوەنانەوە و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی و رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی پۆلیس و پەیوەندیکردن بە خۆپیشاندەرانی ماوەی رابردوو دژ بە حکومەت تۆمەتبارە و لە ئەگەری سەپاندنی ئەو سزایانە بەسەریدا لانیکەم 10 ساڵ زیندانی دەکرێت.
 
باوکی لاتێپۆڤ بە میدیای بێلارووسی راگەیاندووە کوڕەکەی لەنێو زینداندا گوشاری خراوەتەسەر و هەڕەشەی ئەشکەنجەدانی لێکراوە تاوەکو دان بە تۆمەتەکانی دژی بنێت، گوتیشی هەڕەشە لە کوڕەکەم کراوە بە گوشارخستنەسەر خوشک و برا و خزم و کەسوکارەکانی و دادگاییکردنیان.
 
گرتە ڤیدیۆیەک، کە بە مۆبایلی یەکێك لە ئامادەبووانی دادگاکە گیراوە دەریدەخات لاتێپۆڤ لەلایەن تیمی تەندروستییەوە دەخرێتە نێو ئۆتۆمبیلی فریاکەوتنەوە و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت. زانیارییەکان باس لەوە دەکەن لاپیتاو لە ژووری تایبەت بە چاودێری چڕدا خەوێندراوە بارودۆخی لەژێر کۆنترۆڵدایە.
 
ستێپان لاتێپۆڤ لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوو لەکاتی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە دەسەڵاتی ئالیکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆکی بێلارووس، دەستگیرکرا و لەو کاتەوە دەستبەسەرە.
 
خۆپیشاندانەکان لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی بێلارووس سەریانهەڵدا کە تێیدا لۆکاشینکۆ بە براوەی هەڵبژاردنەکان بۆ خولی شەشەمی سەرۆکایەتی راگەیێندرا، بەڵام ئۆپۆزسیۆن دانی بە ئەنجامەکان نەنا و حکومەت بە ئەنجامدانی ساختەکاری تۆمەتبارکرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو: لە هیچ شوێنێک باسی کشانەوەی هێزەکانمان لە عێراق نەکردووە

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، ئەوان لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، لە هیچ شوێنێک باسیان لە کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق نەکردووە و هێشتا نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک.