'سەبەتەی سەوزە و میوەی ئەوروپا'؛کەمیی ئاو هەڕەشە لە بەروبوومی کشتوکاڵیی ئیسپانیا دەکات

02-05-2023
لهۆن نەسرەدین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئیسپانیا، کە بە سەبەتەی سەوزە و میوەی ئەوروپا ناسراوە لە ژێر هەڕەشەی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمیی سەرچاوەکانی ئاودایە؛ بەشێک لە جووتیارانی ئەو وڵاتەش رەشبینیی خۆیان لە دۆخەکە دەربڕیوە.
 
خوان فرانسیسکۆ، هاوسەرۆکی دامەزراوەی جووتیارانی ئیسپانی کە هاوکات جووتیاریشە، دەڵێت، "دەیان هەزار هێکتار زەوی چێندراون، بە کەم کردنەوەی بڕی ئاو، لە ماوەی چەند ساڵێكی کەم هەر هەموویان دەبنە بیابان و کشتوکاڵیش دەکەوێتە ژێر هەڕەشەیەکی گەورەوە."
 
لە ئیسپانیا نزیکەی چوار ملیۆن هێکتار زەویی کشتوکاڵی داچێندراون، ئاودانی ئەو رووبەرە نزیکەی 80%ی ئاوی وڵاتەکەی پێویستە.
 
گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵی ناوبەناو، بەتایبەتی لە 40 ساڵی رابردوودا سەرچاوەکانی ئاوی لە ئیسپانیا بە نزیکەی 14% کەم کردووەتەوە.
 
کەمیی ئاو تەنیا زیان بە کەرتی کشتوکاڵی ناگەیێنێت، بەڵکو رێژەی بێکاری زیاد دەکات و پێشبینیش دەکرێت لە کۆی 850 هەزار کرێکارەکەی ئێستای کەرتی کشتوکاڵی ئیسپانیا، 250 هەزاریان بێکار بن.
 
ئالفۆنسۆ گاڵڤێز، گوتەبێژی سەندیکای کرێکارانی ئیسپانیا رایدەگەیێنێت، "هەر کە ئاستی ئاو دادەبەزێت دەستبەجێ رووبەرە کشتوکاڵییەکان کەم دەبنەوە، واتە خاوەن کێڵگەکان پێویستیان بە کرێکاری کەمترە و بێکاری زیاتر دەبێت و چیدیکە سێکتەری کشتوکاڵی ناتوانێت لە رکابەری بەردەوام بێت."
 
بە لاوازبوونی کشتوکاڵی ئیسپانیا، بازاڕی ئەوروپاش کزتر دەبێت، چونکە بەشی زۆری وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا پشت بە بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی ئیسپانیا دەبەستن.
 
لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2023دا ئیسپانیا نزیکەی ملیۆنێك تۆن میوە و سەوزەی هەناردەی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کردووە، کە دەکاتە 82%ی کۆی بەرهەمە هەناردەکراوەکەی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.