ئەمریکا نێوەندگیریی ئازەربایجان و ئەرمینیا دەکات

02-05-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ئەمریکا گفتوگۆی ئاشتیی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بەڕێوەچوو؛ ناوچەی ناگۆرنۆ قەرەباخ کە بە ناوچەیەکی "کێشە لەسەر"ـی نێوان هەردوو وڵات دادەندرێت، گفتوگۆی لەبارەوە کرا. 
 
رۆژی دووشەممە، 1ـی ئایاری 2023، لە واشنتن بە ئامادەبوونی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیرەی دەرەوەی ئەمریکا، ئاڕاڕات میرزۆیان، وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا و چەیهوون بایرامۆڤ، وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان هەردوو وڵاتەکە بەڕێوەچوو و بڕیارە کۆبوونەوەکە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام بێت.
 
میدیای ئەرمینیا دەڵێت: "هەردوولا باسیان لە پرسەکانی پەیوەست بە سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکە و پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان کردووە."
 
هاوکات، ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "ئەمریکا خۆشحاڵە کە وەزیرانی دەرەوەی ئازەربایجان و ئەرمینیا گفتوگۆی ئاشتی بکەن." پاتێڵ گوتیشی، "ئەمریکا پێیوایە کە گفتوگۆی راستەوخۆ کلیلی چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ئاشتییەکی بەردەوامە."
 
قەرەباخ ناوچەیەکی شاخاوییە، کەوتووەتەوە نێوان سنووری ئازەربایجان و ئەرمینیا. ناکۆکیی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەسەر ناوچەکە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە سێ دەیە لەمەوبەر دوای رووخانی یەکێتیی سۆڤییەت. زۆربەی دانیشتووانی کەرەباخ بە نەتەوە ئەرمینین، بەڵام ناوچەکە تائێستا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە بەشێك لە ئازەربایجان دادەنرێت.
 
لەدوای رووخانی یەکێتیی سۆڤییەت لە ساڵی 1991، جوداخوازانی ئەرمینیا سەربەخۆییان راگەیاند و ئەمەش ناڕەزایی ئازەربایجانی لێکەوتەوە و بووە هۆی روودانی شەڕێکی خوێناوی و زیاتر لە 30 هەزار کەس کوژران.
 
کۆتا جاریش ساڵی 2020 دووبارە شەڕ لەنێوان ھەردوو وڵات ھەڵگیرسا و نزیکەی 6 ھەزار و 500 کەس کوژران، لەوکاتەوە نزیکەی 2 هەزار سەربازی "ئاشتیپارێز"ی رووسی لە ناوچەکە جێگیرکراون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دۆناجین ویڵد لەکاتی تۆمارکردنی ریکۆردەکەی

ژنێکی 59 ساڵان ریکۆردی زۆرترین شناوی شکاند

دۆناجین ویڵد، تەمەنی 59 ساڵە و خەڵکی پارێزگەی ئەلبێرتای کەنەدایە، توانی ریکۆردی زۆرترین شناو لە کاژێرێکدا بۆ ژنان لە کتێبی گینس بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات. ویڵد هەزار و 575 شناوی لە کاژێرێکدا لێدا.