ئەفریقای باشوور بۆ پووتین: بێیتە وڵاتەکەمان دەستگیرت دەکەین

02-05-2023
لهۆن نەسرەدین
نیشانەکردن پووتین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەفریقای باشوور، سەرۆکی رووسیای ئاگادار کردووەتەوە سەردانی ئەو وڵاتە نەکات، چونکە ئەگەری هەیە لەسەر بنەمای بڕیاری دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان، دەستگیری بکات.
 
رۆژی دووشەممە 1-5-2023 سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەتی ئەفریقای باشوور بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە: کۆمیسیۆنی تایبەتی حکومی، کە بە فەرمانی سیریل راماپوسا، سەرۆکی وڵات پێکهێنراوە، بەو باوەڕە گەیشتووە هەر کە پووتین پێی نایە نێو خاکی ئەفریقای باشوور، ئەوان "ناچارن" دەستگیری بکەن.
 
لە 17ی ئاداری ئەمساڵی 2023، دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان، فەرمانی "دەستبەسەرکردن"ی بۆ ڤلادیمیر پووتین و ماریا لیڤۆڤا-بیلۆڤا، کۆمسیاری رووسیا تایبەت بە مافی مرۆڤی منداڵان دەرکرد، لەسەر بنەمای "دیپۆرتکردن و گواستنەوەی نایاسایی منداڵان لە ئۆکرایناوە بۆ رووسیا".
 
ئەفریقای باشوور، ئەندامی دادگای نێودەوڵەتیی تاوانە و ناچارە بڕیارەکانی دادگە جێبەجێ بکات.
 
بڕیارە لە مانگی ئابی ئەمساڵ کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی "بریکس" لە ئەفریقای باشوور بکرێت. وڵاتانی بریکس بریتین لە بەرازیل، رووسیا، هیندستان، چین و ئەفریقای باشوور لە 2009وە دامەزراوە و سەرنجیان لەسەر پەرەدانە بە پەیوەندییە ئابوورییەکانیان.
 
بەرپرسانی ئەفریقای باشوور پەیوەندییان بە کریملن، نووسینگەی سەرۆکایەتیی رووسیا کردووە و دیمیتری پیسکۆف، گوتەبێژی نووسینگەکە گوتویەتی: "بە دڵنیاییەوە بەشداری لە لووتکەکە دەکەین و لەسەر بنەمای گفتوگۆ دوو قۆڵییەکانمان بڕیار لەسەر ئەو بابەتە دەدەین".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو: لە هیچ شوێنێک باسی کشانەوەی هێزەکانمان لە عێراق نەکردووە

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، ئەوان لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، لە هیچ شوێنێک باسیان لە کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق نەکردووە و هێشتا نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک.