نەتەوە یەکگرتووەکان دەستدەکاتەوە بە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە خەڵکی سوودان

02-05-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەیان هەزار کەس لە بەندەری سوودان گیریانخواردووە و لە چاوەڕوانیی ئەوەدان وڵاتێک بەهانایانەوە بچێت و بیانگوازێتەوە شوێنێکی سەلامەت.
 
هاووڵاتییەکی سووریایی دەڵێت، "10 ساڵ بوو لێرە بووین، لەوکاتەوە دۆخێکی هاوشێوەی ئەمەمان نەبینیوە. خەڵک چوار رۆژە ئازاری زۆریان چەشتووە. داوا لە برایانمان دەکەین لەو بەڵایە رزگارمان بکەن."
 
تائێستا 73 هەزار کەس لە سوودان گوازراونەتەوە وڵاتانی دراوسێ، هەزارانی دیکەش لە بەندەری سوودان لە چاوەڕوانیی گواستنەوەدان.
 
نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم دۆخەی سوودان بە "کارەسات" ناودەبات، بەتایبەتی دوای ئەوەی شەڕ و پێکدادان رێکخراوە مرۆییەکانی ناچارکرد گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بوەستێنن.
 
ستێفان دوژاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، "ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەت و هاوبەشەکان ئامادەکارییان بۆ دەربەدەربوونی 800 هەزار کەس کردووە، کە لەوانەیە پەنا ببەنە بەر وڵاتانی دراوسێی سوودان. بەبێ چارەسەرێکی خێرا بۆ ئەم قەیرانە، دەبینین کە خەڵکی زیاتر دەربەدەر دەبن و بەدوای سەلامەتی و هاوکاریی مرۆیی دەگەڕێن."
 
نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیکردووەتەوە بە گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ سوودان، کە تێیدا 16 ملیۆن کەس لەسەر هاوکاریی مرۆیی دەژین، کە دەکاتە یەک لەسەر سێی ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە.
 
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت 23%ی نەخۆشخانەکانی خەرتووم بە نیوەچڵی کار دەکەن و 16% بە تەواوی کار دەکەن.
 
شەڕی سوودان پێی ناوەتە هەفتەی سێیەم و بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی سوودان، لانیکەم 528 کەس گیانیان لەدەستداوە و 4599 کەسیش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.