نەتەوە یەکگرتووەکان: لانیکەم 800 هەزار سوودانی دەربەدەر دەبن

02-05-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نیشانەکردن سوودان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە هەفتەی سێیەمی شەڕی نێوخۆی سووداندا، نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەوەی زیاتر لە 800 هەزار کەس ناچاردەبن وڵاتەکەیان جێبهێڵن.
 
ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێوارەی دووشەممە (1ـی ئایاری 2023) رایگەیاند، ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەگەری هەڵاتنی زیاتر لە 800 هەزار هاووڵاتی سوودانی بۆ وڵاتانی دراوسێ.
 
هاوکات، فلیپۆ گراندی، کۆمیسیاری باڵای UNHCR لە توویتێکدا گوتی "بەو هیوایەین ئەوە روونەدات، بەڵام ئەگەر تووندوتیژییەکان نەوەستن، خەڵکی زیاتر ناچاردەبن وڵاتەکەیان جێبهێڵن".
 
ئێستا، ملیۆنان کەس لە سوودان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی خواردن، توانای کڕینی خۆراکیان نییە، هەروەها سوودانییەکان بەئاسانی ناتوانن ئاوی خواردنەوەیان دەستبکەوێت و بێ کارەبان لە ماڵەکاندا، ئەوەش وەک نەتەوە یەکگرتووەکان باسی دەکات. 
 
لە 15ـی نیسانەوە شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای سوودان بە سەرکردایەتیی عەبدولفەتاح بورهان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا بە سەرکردایەتیی محەممەد دەگەلۆ، ناسراو بە حمێدتی، دەستیپێکردووە، هەرچەندە چەند جارێک ئاگربەست راگەیێندراوە، بەڵام پێکدادانەکان بەردەوامن.
 
وەزارەتی تەندروستیی سوودان لە دوایین ئاماردا، کە رۆژی شەممە بڵاویکردەوە، دەڵێت لە دەستپێکی شەڕەکەوە، 528 کەس کوژراون و چوار هەزار و 599 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، تائێستا 75 هەزار کەس بەهۆی شەڕی نێوخۆیی سوودانەوە لە خەرتووم، نیلی شین، کوردۆڤان و دارفوور ئاوارەبوون و 20 هەزار کەسیش پەنایان بردووەتە بەر چادی دراوسێی سوودان و چوار هەزار کەسی دیکەش چوونەتە سوودانی باشوور و سێ هەزار و 500 کەسی دیکەش روویان لە ئەسیوپیا کردووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.