پاشای تایلاند هاوسەرگیری لەگەڵ پاسەوانە ئافرەتەکەی کرد

02-05-2019
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-

رووداو - هەولێر

پاشای تایلاند کە تەمەنی 66 ساڵە، هاوسەرگیری لەگەڵ پاسەوانە ئافرەتەکەی خۆی کرد.

شاژن سوسیدا چیدیکە جێگری بەرپرسی پاسەوانەکانی پاشا "ماها ڤاجیرالۆنگ کۆرن" نییە، بەڵکو لەمەودا لە کۆشکی پاشایەتیدا تاجی شاهانە دەخاتە سەری.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک، پاشای تایلاند پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ پاسەوانەکەی هەبووە، لە چەند بۆنە و وێنەیەکدا دەردەکەوێت، ئەو ئافرەتە جاران هاوشێوەی هەموو خزمەتکارەکانی کۆشکی پاشایەتی وەکو دابونەریتێکی دێرینی ئەو وڵاتە، کاتێک شتێکی دەدایە دەست پادشا، کڕنووشی بۆ دەبرد. 

ئەوە ژنی چوارەمی پاشا کۆرنە،. پاشا، پێشتر سێ ژنی دیکەی هەبووە و یەک بەدوای یەک لێیان جیابووەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە