هونەرمەندێك لە کەناراوەکانی فەرەنسا کەلوپەلی بەجێماوی کۆچبەران کۆدەکاتەوە

02-04-2025
لهۆن نەسرەدین
ئارۆن دەیەوێت پێشانگەیەک بۆ کەلوپەلی بەجێماوی کۆچبەران بکاتەوە.
ئارۆن دەیەوێت پێشانگەیەک بۆ کەلوپەلی بەجێماوی کۆچبەران بکاتەوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەو کەسەی لەم ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت، ناوی ئارۆنە، لە کەنار دەریاکانی فەرەنسا کەلوپەلی بەجێماوی کۆچبەران کۆدەکاتەوە و لە ژوورەکەی هەڵیاندەگرێت.  
 
ئارۆن، هونەرمەندە و لەبارەی دۆزینەوەی کەلوپەلەکانەوە دەڵێت، "هەندێ جار پێویست دەکات لمی سەر ئەو کەلوپەلانە لاببەیت و پاکیان بکەیتەوە، خۆت دەزانی ئەمانەم لە کەناری دەریا کۆکردوونەتەوە".
 
ئارۆن، زیاتر حەز دەکات بە سەرگەردانی کەنارەکانی دەریا بانگ بکرێت؛ چەند ساڵێكە، هەفتانە دەچێتە کەنار دەریای کالێ، ئەو شوێنەی کە کۆچبەران لەوێوە بە نۆکەندی ئینگلیزەوە رێگەی بەریتانیا دەگرنەبەر. کۆچبەرەکان دوای خۆیان دەیان یادگاری لە کەنارەکە بەجێدەهێڵن.
 
ئارۆن لەبارەی کارەکەیەوە باس لەوە دەکات، "من بەدوای کەلوپەلی تایبەتی کۆچبەرانەوەم، سەرگەردانی کەنارەکانی دەریام، یادەوەرییە بەجێماوەکانیان کۆدەکەمەوە، چونکە نیازم هەیە پێشانگەیەکی تایبەت بەوان رێکبخەم".
 
کەمی کات، سەختی رێگە و مەترسییەکانی، شێوازێکی نوێی ژیان بەسەر کۆچبەراندا دەسەپێنێت؛ ئارۆن چەند کەلوپەلێکی دۆزیونەتەوە، لەنێویاندا، دەفتەرێکی بچووک کە هەندێ سۆز و پەرۆشی تێدا نووسراونەتەوە، قەمسەڵەیەک، کە رەنگە هی زستانی پار بێت؛ جانتایەک کە چەند پێڵاوێک و کاغەزێکی تێدا جێماون و بەرماڵێکیش کە هاوسەفەری هەندێکیانە. 
 
ئارۆن چێژ لە کارەکەی وەردەگرێت و دەڵێت، "جێی سەرنجە، ئەم گەشتەم زۆر شتم فێر دەکات؛ لەلایەک چیرۆکی زۆرم بەرچاو دەکەون، هاوکات لە کێشەی ئەو هەموو خەڵکە تێدەگەم و دەزانم بۆچی رێگەی مەرگ دەگرنەبەر".
 
رۆژانە لەو ناوچەیەی باکووری فەرەنساوە؛ لانیکەم 100 کەس لە نۆکەندی ئینگلیز بەرەو فەرەنسا گەشت دەکەن. بە گوێرەی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران، لە 2018ـەوە لانیکەم 225 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز خنکاون.
 
تاوەکو چیرۆکی خەم و هیوای مرۆڤەکان هەبێت، کۆچیش هەیە و ئارۆنیش هەر بە سەرگەردانی لە کەنار دەریاکان دەمێنێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کۆچبەر لە تەرابلوس. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

لیبیا رێگەیەکی نوێی کۆچبەری بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ "مەترسیدارترین رێگەیە"

ماوەیەکە گەنجانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی باندە قاچاخچییەکانەوە دەچنە لیبیا، بۆئەوەی لەوێوە خۆیان بگەیێننە ئەورووپا. بەرپرسی رێکخراوێکی کۆچبەران دەڵێت، ئەم ساڵ زیاتر لە 300 هاونیشتمانی لەو وڵاتەوە چوونەتە ئەورووپا. ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراقیش مەترسییەکانی رێگەکە دەخاتەڕوو