تاڵیبان سێ هاووڵاتیی بەریتانی دەستبەسەر دەکات

02-04-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی ئەفغانستان سێ هاووڵاتیی بەریتانی دەستبەسەر دەکات، کە لە چوارچێوەی "رێکخراوە هاریکارییەکاندا" کاریان کردووە.
 
ئێوارەی رۆژی شەممە 1ی نیسانی 2023 رێکخراوی قازانج نەویستی پرێسیدیەم نێتوێرکی بەریتانی لە تویتێکدا داوای ئازادکردنی هاووڵاتییە بەریتانییەکانی لە تاڵیبان کرد و رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ خێزانی گیراوەکان لەسەر هێڵن. سکۆت ریچاردز، راوێژکاری رێکخراوەکە بە میدیای وڵاتەکەی گوتووە، "پێمانوایە ئەوان سەلامەتن و بە باشی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت."
 
هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "هەموو هەوڵێکمان خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی پەیوەندی بە دەستبەسەرکراوە بەریتانییەکانەوە لە ئەفغانستان بکەین و لەگەڵ خێزانەکانیان دەوەستینەوە."
 
سکۆت ریچاردز ئەوەشی خستەڕوو، "هیچ هۆکارێکمان نییە بۆئەوەی بڵێین مامەڵەی خراپی وەکو ئەشکەنجەدانیان لەگەڵدا دەکرێت و پێمان راگەیێندراوە کە ئەوان لە باشترین دۆخدان". گوتیشی، "هیچ پەیوەندییەکی مانادار" لەنێوان بەرپرسان و دوو لەو پیاوانەدا نەبووە کە لەو رێکخراوە کاریان کردووە.
 
ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێت، پێدەچێت لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە دوو لەو هاووڵاتییە بەریتانییانە دەستبەسەر کرابن؛ بەڵام نازانرێت کەسی سێیەم لە کەیەوە دەستبەسەرە.
 
راپۆرتە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن، یەكێک لەو پیاوانە ناوی کێڤن کۆرنوێڵە و لە بەشی تەندروستیی رێکخراوەکە کاری کردووە. کەسی دووەمیش ناوی مایڵسە و یوتیوبەرە، کەسی سێیەمیش کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، بەڕێوەبەری هۆتێلێک بووە، کە تایبەت بووە بە ستافی رێکخراوەکانی هاریکاری.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنگرەی کۆمارییەکان

ترەمپ لە کۆنگرەی کۆمارییەکان گوتارێک پێشکێش دەکات؛ سەرنجی لەسەر یەکگرتوویی ئەمریکایە

لە کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکانی ئەمریکا لە شاری مڵوۆکی لە ویلایەتی ویسکۆنسن، 50 هەزار کۆماری تێیدا کۆبوونەوە بۆ دەستنیشانکردنی ترەمپ وەکو بەربژێری فەرمیی پارتەکە و جێگرەکەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە