ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی فینلاند؛ پارتەکەی سەرۆکوەزیران سێیەمە

02-04-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ژماردنی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی فینلاند بەردەوامە و بەگوێرەی دوایین ئەنجام، پارتی هاوپەیمانیی نیشتمانی کە پارتێکی راستی ناوەندە، پێش پارتی راستڕۆ و سۆسیال دیموکراتەکەی ساننا مارینی سەرۆکوەزیران کەوتووەتەوە.
 
ئەگەر پارتی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە پێشەنگ بمێنێتەوە، وڵاتەکە بە ئاراستەی راست دەڕوات، هاوپەیمانیی نیشتیمانی پارتێکی دژە کۆچبەرە و ئامانجی دوورخستنەوەی ساننا مارینی تەمەن 37 ساڵە کە لە 2019ـەوە سەرۆکوەزیرانی فینلاندە.
 
ساننا مارین خەریکە چانسی ئەوەی لەدەست دەردەچێت خولێکی دیکە ببێتەوە سەرۆکوەزیران و سەرکردایەتیی بە ئەندامبوونی وڵاتەکەی بکات لە هاوپەیمانیی ناتۆ.
 
وەکو سیستیمی هەڵبژاردنی زۆربەی وڵاتان، ئەو پارتەی لە پەرلەمان زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنێت، چانسی یەکەمی پیدەدرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت، لە نەوەتەکانی سەدەی رابردووشەوە هەمیشە سەرۆکوەزیران لەو پارتە بووە.
 
ساننا مارینی تەمەن 37 ساڵ لەسەرتاسەری جیهان بە نموونەی سەرکردەیەکی پێشکەوتووخواز بۆ سەردەمی خۆی لێکدەدرێتەوە، بەڵام لەنێوخۆی وڵات رووبەڕووی پۆلێک رەخنە و تێبینی بووەتەوە لەسەر بەشداریکردنی لە ئاهەنگێک لە ئۆفیسی حکومی و هەروەها خەرجکردنی داهاتی گشتی لە بەرژەوەندی کەسی.
 
پارتی هاوپەیمانیی نیشتیمانی دوو ساڵە لە راپرسییەکان لە پێشە، بەڵام لە راپرسییەکانی ئەم دواییانە دەنگەکانی کەمی دەکرد، بۆ رێگریکردن لە لەدەستدانی دەنگ، پارتەکە بەڵێنی دا بەرزبوونەوەی خەرجیی گشتی بووەستێنێت کە لەوەتەی ساننا مارین بووە بە سەرۆکوەزیران، گەیشتووەتە 70٪.
 
ئەگەر پارتی هاوپەیمانیی نیشتیمانی سەرکەوێت، فینلاندیش دەکەوێتە بەر ئەو شەپۆلە نەتەوەییە راستەی کە ئەوروپای گرتووەتەوە، دوای ئەوەی راستڕۆکان لە هەریەک لە سوێدی دراوسێ و هەروەها لە ئیتاڵیا دەسەڵاتیان گرتە دەست.
 
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی فینلاند کە لە 2ـی نیسانی 2023 بەڕێوەچوو، 2424 کەس لە کێبکڕکێدابوون بۆ بەدەستهێنانی 200 کورسیی پەرلەمانی و لەنێو بەربژێرەکاندا 21 کورد هەبوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ."

کۆنە نەیارەکەی ترەمپ بناسە کە بە جێگری خۆی هەڵیبژارد

جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ." ترەمپی بە "گەمژە" و "هیتلەری ئەمریکا" وەسف دەکرد.