لە هۆڵەندا تۆو بەخشێك دەبێتە باوکی 500 منداڵ؛ 'ئەم کارەساتە رابگرن'

02-04-2023
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە هۆڵەندا دەگوترێت پیاوێكی تەمەن 41 ساڵ باوکی 500 منداڵە، ئەوەش بەهۆی زنجیرەیەک لە تۆو بەخشینەکانی بە دەیان ژنی ئەو وڵاتە و وڵاتانی دیکەش.
 
رێکخراوی "دۆنۆرکایند فاوندەیشن"ی هۆڵەندی کە بنکەی سەرەکی لە شاری دێنهاخ (لاهای)یە و کاری سەرەکی دۆزینەوەی باوکی ئەو منداڵانەیە کە لە رێگەی بەخشینی تۆو (سپێرم)ـەوە لە دایک دەبن، ئاشکرایکرد، "بەخشندەیەک تۆوەکانی بە دەیان ژن لە نێو هۆڵەندا و دەرەوەی وڵات بەخشیوە".
 
یەکێك لەو ژنانە کە لە رێگەی تۆوی ئەو پیاوەوە بووەتە دایکی کوڕێک، سکاڵایەکی لە دژی تۆمارکردووە و تێیدا داوا لە دادگەی " لاهای" دەکات چی دیکە رێگەی پێ نەدرێت تۆو ببەخشێت و "رێگری لەو کارەساتە بکات".
 
بە گوێرەی یاسای هۆڵەندی، هەموو کەسێك تەنیا مافی 25 بەخشینی هەیە، هەرچەندە بەخشینی زیاتر بە تاوان دانانرێت و هیچ سزایەکی یاسایی نییە.
 
"پیاوە بەخشندەکە" کە لەلایەن میدیای هۆڵەندییەوە بە "جۆنیسن ئێم" دەناسرێتەوە لە ساڵی 2017دا رێگریی لێکراوە لە بەخشینی تۆوەکەی بە رێکخراوێكی تایبەت بە ژنان؛ تاوەکو ئەو ساڵە جۆنیسن ئێم تۆوی بە 11 نۆرینگە دابوو و باوکی 102 منداڵ بوو، بەڵام ئەو پیاوە هەر بەردەوام بووە لە پێدان و بەخشینی تۆو و بەمدواییە لە رێگەی ئۆنڵاینیشەوە ئەو کارەی کردووە.
 
تیس ڤان دێر میر، سەرۆکی رێکخراوی "دۆنۆرکایند فاوندەیشن" رایگەیاند، لە هەفتەی کۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵ، زیاتر لە 30 پەیوەندیی تەلەفۆنی لەلایەن دایکانی ئەو منداڵانەوە بۆیان کراوە و نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە لەوەی منداڵەکانیان لە جۆنیسن ئێم بوون.
 
دێر میر کە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ژمارەیەک لەو دایکانەی کە منداڵەکانیان لە جۆنیسن ئێم بوون، دەڵێت "ئەو پیاوە هەرگیز نەیگوتووە چەند جار تۆوی داوەتە ژن یان نۆرینگەکان، بەڵام ئەوەشی پشتڕاستکردەوە کە ئەو تەنیا پەیوەندی لەگەڵ چەند منداڵێکی خۆیدا هەیە."
 
بەرپرسانی رێکخراوی "دۆنۆرکایند فاوندەیشن" دەڵێن، لەمەودوا شەڕی یاسایی دەکەن بۆ نەهێشتنی ئەو یاسایەی کە ناسنامەی تۆو بەخشەکان بە شاراوەیی دەهێڵێتەوە و دەڵێت، "ئەوە کێشەی گەورەی لێ دەبێتەوە و بابەتەکە بۆ منداڵانی لە دایکبوو ئاڵۆزتر دەکات".
 
بە گوێرەی یاسای هۆڵەندا؛ ناسنامەی تۆو بەخشەکان بە شاراوەیی دەمێنێتەوە تاوەکو ئەو کاتەی تەمەنی منداڵەکە دەبێتە 16 ساڵ و تەنیا لەسەر داوای ئەو منداڵە ناو و ناونیشانی پیاوەکە ئاشکرا دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.