یەکێتیی ئەوروپا بۆ وەرگرتنی هەڵوێست لەبارەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست چاوەڕێی ئەمریکا دەکات

02-02-2024
زنار شینۆ
زنار شینۆ @ZinarShino
یەکێتیی ئەوروپا چاوەڕێی هەنگاوی داهاتووی ئەمریکا دەکات بۆ ئەوەی بەوپێیە هەڵوێستی خۆی بگونجێنێت
یەکێتیی ئەوروپا چاوەڕێی هەنگاوی داهاتووی ئەمریکا دەکات بۆ ئەوەی بەوپێیە هەڵوێستی خۆی بگونجێنێت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆبوونەوە و پاکێجێکی هاوکاری بە بڕی 50 ملیار یۆرۆیان بۆ ئۆکراینا پەسند کرد، بەڵام ئەوەی کۆدەنگیی لەسەر نییە، پرسی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە. 
 
دۆناڵد توسک، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا دەڵێت، "دڵنیانیم بتوانین ئەمڕۆ باس لە سیاسەتێکی راستەقینەی هاوبەشی یەکێتیی ئەوروپا بکەین سەبارەت بە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هەموو ئەو ململانێیەی کە لەو ناوچەیەدا هەن. من ئامادە نیم ئەمڕۆ بە وردی باس لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکەم، چونکە مێشکم سەرقاڵی ئەوەیە کە چۆن کێشەی هاوکارەکەی بوداپێستمان چارەسەر بکەین."
 
نەمسا کە دەیەوێت لە سیاسەتی ئاسایش و بەرگرییدا بێلایەن بمێنێتەوە، لە پرسی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بارەکەی دەخاتە سەر شانی وڵاتانی دیکە. 
 
کارل نێهامەر، راوێژکاری نەمسایە و باس لەوە دەکات، "سیاسەتی ئاسایش و دەرەوەی هاوبەش ستوونی سەرەکیی یەکێتیی ئەوروپان. لەم کۆبوونەوانەدا گفتوگۆ لەوە دەکرێت و تەماشا دەکەین ئەنجامەکانی چی لەگەڵ خۆیان دەهێنن."
 
سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، لەدوای ئۆکراینا، پرسی دووەم لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بوو، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ بڕیارێکی لەسەر بدرێت، "کۆبوونەوەکە تەنیا ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوونەکان بوو."
 
چارلس میچێڵ، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت، "بابەتێکی دیاریکراو هەیە کە دەمەوێت ئاماژەی پێبکەم و لە کۆبوونەوەکانماندا تاوتوێمان کرد، ئەوەش دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە، ئێمە لەسەر رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نەگەیشتووینەتە ئەنجام بەڵام دووبارە جەختمان لە گرنگیی گۆڕینی دۆخی ئەو ناوچەیە کردەوە."
 
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، لە نووسراوێکدا کە لە 40 خاڵ پێکدێت، بە یەک خاڵ کە کەمتر لە 10 وشە پێکدێت ئاماژە بە دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کراوە، ئەوەش ئاماژەیەکە کە یەکێتیی ئەوروپا چاوەڕێی هەنگاوی داهاتووی ئەمریکا دەکات بۆ ئەوەی بەوپێیە هەڵوێستی خۆی بگونجێنێت. 
 

 

 

 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دۆناجین ویڵد لەکاتی تۆمارکردنی ریکۆردەکەی

ژنێکی 59 ساڵان ریکۆردی زۆرترین شناوی شکاند

دۆناجین ویڵد، تەمەنی 59 ساڵە و خەڵکی پارێزگەی ئەلبێرتای کەنەدایە، توانی ریکۆردی زۆرترین شناو لە کاژێرێکدا بۆ ژنان لە کتێبی گینس بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات. ویڵد هەزار و 575 شناوی لە کاژێرێکدا لێدا.