رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە سەرۆکی رووسیا رۆژی 12ـی ئەم مانگە سەردانی تورکیا بکات. کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا- کریملن دەڵێت، سەردانەکەی پووتین بۆ تورکیا بۆ پەرەدان بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و تاوتوێکردنی جەنگی ئۆکراینا دەبێت.
لەدوای دەستپێکردنی جەنگی رووسیا و ئۆکراینا لە شوباتی 2022ـەوە ئەمە یەکەمجارە پووتین سەردانی وڵاتێکی ئەندام لە ناتۆ دەکات.
ئەمڕۆ هەینی 2ـی شوباتی 2024، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کریملن رایگەیاند، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا لەبارەی پەیوەنديیە ئابووری و بازرگانيیەکانی نێوان رووسیا-تورکیا و بابەتە هەرێمییەکان، لەنێویاندا ئۆکراینا لەگەڵ سەرۆکی تورکیا قسە دەکات.
29ـی کانوونی دووەمی 2024، یوری ئوشاکۆڤ، راوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی کریملین رایگەیاند، ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی پووتین لە شوباتدا سەردانەکەی بۆ تورکیا ئەنجام بدات.
رۆژی 1ـی شوبات، میدیاکانی نزیک لە دەسەڵاتی تورکیا بڵاویانکردەوە، رۆژی 12ـی شوبات، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.
تورکیا ئەندامی هاوپەیمانیی ناتۆیە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ رووسیادا هەیە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانییەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ