ڤیدیۆ.. تەقینەوەی گاز لە کینیا زیاتر لە 300 کەس دەکاتە قوربانی

02-02-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
تەقینەوەی گاز لە کارگەیەکی نایرۆبی. وێنە: AFP
تەقینەوەی گاز لە کارگەیەکی نایرۆبی. وێنە: AFP
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی تەقینەوەی گاز لە باڵەخانەیەکی شاری نایرۆبییی پایتەختی کینیا، لانیکەم دوو کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 300ـی دیکەش برینداربوون. 
 
تەقینەوەکە بەرەبەیانی رۆژی هەینی، 2-2-2024 لەنێو باڵەخانەیەکی ناوچەیەکی پیشەسازی لە پایتەختی کینیا روویداوە. ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە و بەگوێرەی شایەتحاڵی رووداوەکە، زۆربەی باڵەخانە بەرزەکانی شارەکە لەراندووەتەوە و بە سەتان کەسیشی بریندارکردووە.
 
پۆلیسی کینیا رایگەیاندووە، تەقینەوەکە لە کارگەیەک لە ناوچەی پیشەسازی لە باشووری رۆژهەڵاتی شارەکە روویداوە. بەوهۆیەوە باڵەخانەی کارگەکە و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی نزیک لە باڵەخانەکە زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە و، تیمی فریاگوزاریش تائێستا سەرقاڵی رزگارکردنی خەڵکن کە کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکەوە.
 
هاوکات تیمە تەندروستییەکانیش رایانگەیاندووە، رەنگە ژمارەی قوربانییەکان زیاد بکات. 
 
پۆلیسی کینیا لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ژمارەیەک لە کارمەندانی کارگەکە خەریکی پڕکردنەوەی بوتڵە گازەکان بوون، لەو کاتەدا بوتڵەکان تەقیونەتەوە و زیانێکی زۆریان بە ناوچەکە گەیاندووە. 
 
هەروەها دەسەڵاتدارانی نایرۆبی ئاماژەیان بەوە کردووە یەکێک لەوانەی گیانی لەدەستداوە کارمەندی کارگەکە بووە و ئەوی دیکەشیان منداڵێک بووە. 
 
تیمی تەندروستیی کینیایی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، زیاتر لە 270 لە بریندارەکانیان گواستووەتە بۆ نەخۆشخانەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری خێرا و هەر لە شوێنی رووداوەکەش، چارەسەریان بۆ زیاتر لە 27 کەس کردووە کە برینەکانیان سووک بوون.
 
ئیسحاق مووارا، گوتەبێژی حکومەتی کینیا داوای لە هاووڵاتیان کردووە لە ناوچەی رووداوەکە دووربکەونەوە، چونکە ئەگەری تەقینەوەی دیکە هەیە، بەهۆی ئەوەی هێشتا ئاگرەکە بە تەواوەتی کۆنترۆڵ نەکراوە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا