لە لەندەن ئاشتەوایی لەنێوان كوردو عەرەبی سوننەدا دەكرێت
رووداو - لەندەن
پەیمانگەی دیالۆگی نێودەوڵەتی دیالۆگێكی كراوەی لەنێوان كورد و عەرەبی سوننەی عێراقی لە لەندەن رێكخست. هەرچەندە دیالۆگەكە هەندێكجار دەنگ بەرزكردنەوە و قسەپێبڕینی تێكەوت، بەڵام هەمووان بە كارێكی باشیان لەقەڵەمدا.
مشیر گەڵاڵی، بەرپرسی پەیمانگەی دیالۆگی نێودەوڵەتی بۆ رووداو گوتی:" لە هەموو حەڵەتەكاندا دەبێت وەكو برا بژین، دەبێت تەنسیق و هاوكاری و لەیەك تێگەیشتن لە نێوانماندا هەبێت، هەرچەندە ئەمە هەوڵێكی سەرەتاییە، بەڵام هەر باشە".
ئەو پێشیوابوو لەبەر ئەوەی عەرەبی سوننە دراوسێی باشووری كوردستانن، "بۆیە دەبێت پەیوەندییەكی باش لەنێوانیاندا هەبێت". سەرۆكی دامەزراوەی ئەلقورتوبە بۆ گفتوگۆی رۆشنبیری د. ئەنەس ئەلتكریتی كە بەشداری كۆبونەوەكە بوو، سەبارەت بەهەمان پرس لەو باوەڕادایە ئەگەر دابەشبوون یان هەر شتێكی دیكە روویدا، وەك خۆی گوتی "لە كۆتاییدا ئێمە مرۆڤبوون و بیروباوەڕ و كولتوور و رۆشنبیریی و چەندین شتی دیكە لەگەڵ كورد كۆمان دەكاتەوە، سەرەڕای هەموو ئەوانە ئێمە دراوسێین لەگەڵ كورددا، تێكەڵاویی خێزانیمان هەیە، بۆیە بەڕای من ئەو هەنگاوە زۆر گرنگە لەپێناوی ئاشتبوونەوە لەگەڵ خود و لەگەڵ بەرامبەرەكانمان".
بەڵام بەشداربووانی كورد لەو دیالۆگەدا، عەرەبە سوننەكانی عێراقیان رەخنەباران كرد، ئەوان پێیانوابوو، عەرەبی سوننە دەیانەوێت كورد برایان بێت، بەڵام برایەكی بچووك.
پەیمانگەی دیالۆگی نێودەوڵەتی دەیەوێت لەرێگەی دیالۆگەوە ئاشتەوایی لەنێوان كوردو عەرەبی سوننەی عێراق دروستبكات، چونكە وەك بەرپرسەكەی ئاماژەی پێدەدات، "دەبێت كورد وەك چۆن لەسەنگەردا ئامادەو بە جەرگە، لەسەرمێزی گفتوگۆش بەرانبەرەكانی لە نیازپاكی خۆی تێبگەیەنێت".