رووداو دیجیتاڵ
لە نیویۆرک تەقە لە یانەیەکی شەوانە کرا و بەهۆیەوە بەلایەنی کەمەوە تاوەکو ئێستا 11 کەس برینداربوون.
رووداوەکە لە دەوروبەری کاژێر 11:20 خولەکی شەو بەکاتی نیویۆرک (07:20 خولەک بەکاتی هەولێر) لە بەردەم یانەی شەوانەی ئەمەزورا روویداوە.
بریندارەکان گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

ئەم تەقەکردنە لەکاتێکدایە، لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا هێرشێکی گەورە لە شاری نیوئۆرلینزی ویلایەتی لویزییانەی ئەمریکا روویدا کە بووە هۆی کوژرانی 15 کەس. هێرشکار بە ئۆتۆمبێلێک خۆی بەنێو خەڵکدا کرد.
نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریکا هێرشەکەی بە کارێکی تیرۆریستی ناوبرد.
هەر لە ئەمریکا ئۆتۆمبێلێکی تێسلا لەبەردەم تاوەری ترەمپ لە شاری لاس ڤێگەس تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
ئێستا پۆلیس بەدوای سەرەداوی پەیوەندی لەنێوان ئەو دوو رووداوە دەگەڕێت.
ئەمەزورا یەکێکە لە یانە شەوانە بەنێوبانگەکان و تاوەکو چوار هەزار کەس لەخۆ دەگرێت. بەشێوەیەکی بەردەوام لایڤ میوزیک و دی جەی هەیە و جێگەی کۆبوونەوەی خەڵکە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ