بەڤیدیۆ؛ گڕگرتنی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی ژاپۆن

رووداو دیجیتاڵ

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی ژاپۆن لە فڕۆکەخانەی هانیدا لە تۆکیۆ ئاگریگرتووە. 
 
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، فڕۆکەکە کە لەجۆری ئەیربەسە بەتەواوی ئاگری گرتووە و تەنانەت ئاگرەکە تەشەنەی کردووە بۆ رێڕەوی فڕۆکەخانەکەش.
 
هەرچەندە هێشتا بەفەرمی هۆکاری گڕگرتنی فڕۆکەکە دیار نییە، بەڵام راپۆرتە تەلەڤیزیۆنییەکانی ژاپۆن دەڵێن بەهۆی ئەوە بووە؛ فڕۆکەیەکی پاسەوانی کەنار دەریا، خۆی پێدا کێشاوە.
 
تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ژاپۆن دەڵێ 367 سەرنشینی فڕۆکەکە، سەرجەمیان رزگارکراون و هیچ کەسێک زیانی پێنەگەیشتووە.
 
ڤیدیۆی راستەوخۆی سووتانی فڕۆکەکە: