سەرۆکوەزیرانی کۆسۆڤۆ بۆ خەڵکی وڵاتەکەی: دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی 27 وڵاتی یەکێتیی ئەوروپا بکەن

02-01-2024
لهۆن نەسرەدین
چەند هاووڵاتییەک لە فڕۆکەخانەیەکی کۆسۆڤۆ
چەند هاووڵاتییەک لە فڕۆکەخانەیەکی کۆسۆڤۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی پریستینا، پایتەختی کۆسۆڤۆ، لەسەر تابلۆیەک نووسراوە "لە یەکەم رۆژی ساڵی 2024ەوە دانیشتووانی ئەو وڵاتە دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی هەر 27 وڵاتەکەی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا بکەن،" بڕیارێك کە 15 ساڵە کۆسۆڤییەکان چاوەڕێی دەکەن.
 
گرنگیی بڕيارەکە خودی سەرۆکوەزیرانی کۆسۆڤۆی بردە فڕۆکەخانە تاوەکو لەوێوە هەواڵەکە وەکو دیاریی ساڵی نوێی 2024 رابگەیێنێت؛ ئەوانەی کە لەوێ بوون دەستخۆشییان لێکرد و پاشان وێنەی یادگارییان گرت.
 
ئالبن کورتی، سەرۆکوەزیرانی کۆسۆڤۆ رایگەیاند، "لە یەکەم رۆژی مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ، هاووڵاتییانی کۆسۆڤۆ دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی وڵاتانی ناوچەی شینگن بکەن، خەڵک و قوتابی و بازرگان دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشت بکەن. هەموو کۆسۆڤییەک هەر شەش مانگ جارێك دەتوانێت ڤیزای سێ مانگی وەرگرێت؛ بەم جۆرە کۆسۆڤۆ و یەکێتیی ئەوروپا نزیکترن لە یەکدی."
 
ئاربەر رووستا بازرگانی کۆسۆڤۆیە، هەموو ڤیزەیەکی یەکێتیی ئەوروپا 330 دۆلار لەسەری دەکەوێت، لەمەولا ئەو پارەیەی بۆ دەگەڕێتەوە؛ دەڵێت، "چەندین ساڵە بەدەست وەرگرتنی ڤیزای وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپاوە دەمانناڵاند و پارەی زۆریشمان دەدا، ئەم بڕیارە ئاسانکارییەکی گەورەیە بۆ ئێمە؛ هیوادارین هەنگاوی داهاتوو کۆسۆڤۆ بە ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا پەسند بکرێت."
 
لە شەش وڵاتی ناوچەی ناسراو بە رۆژئاوای باڵکان، کۆسۆڤۆ دوایینیانە کە ئاسانکاریی ڤیزای یەکێتیی ئەوروپای بۆ کرا.
 
کۆسۆڤۆی بە بنچینە ئەلبانی و زۆرینە موسڵمان لە شەڕە 16 مانگییەکەی لە کۆتایی سەتەی رابردوو، زیاتر لە 10 هەزاریان لەسەر دەستی سربییە زۆرینە ئۆرتۆدۆکسە تووندڕۆکان کوژران.
 
کۆسۆڤ لە 2008ـەوە تاکلایەنانە سەربەخۆیی لە سربیا راگەیاندووە و 22 وڵاتی یەکێتیی ئەوروپا دانیان بە سەربەخۆییەکەیدا ناوە، بەڵام هێشتا بە ئەندامی خۆیان قبووڵیان نەکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.