تۆنی بلێر خەڵاتێکی تایبەتی لەلایەن شاژنی بەریتانییەوە پێبەخشرا

02-01-2022
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن تۆنی بلێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
تۆنی بلێر، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا یەکێک لە تایبەتترین خەڵاتەکانی وڵاتەکەی لەلایەن دەسەڵاتی شاهانەی بەریتانی پێبەخشرا، کە بە خەڵاتی سوارچاکی ناسراوە.
 
تۆنی بلێر، کە لە ساڵی 1997 تاوەکو 2007 سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بوو  لە پەیامێکدا خۆشحاڵی خۆی بە وەرگرتنی خەڵاتەکە دەربڕی و گوتی: "جێگەی ئەوپەڕی شانازیمە" بە وەرگرتنی خەڵاتی سوارچاکی.
 
لە بەریتانیا کەسێک خەڵاتی سوارچاکی لەلایەن دەسەڵاتی شاهانەوە پێدەدرێت، کە خزمەتی راستەوخۆی شاژن، کەنیسە، وڵات یان سوپای وڵاتەکەی کردووە.
 
بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە، تۆنی بلێر دەچێتە بەردەم شاژن یان نوێنەرێکی خێزانەی شاهانەی بەریتانی لە کۆشكی بەکینگهام، لەسەر ئەژنۆ دادەنیشێت و شاژن شمشیرێک دەخاتە سەر ملی؛ ئەمە گەورەترین رێز و پێشوازی شاهانەیە لە کەسی خەڵاتکراو.
 
بەر لە تۆنی بلێر، جۆن مەیجەر، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا دوایین کەس بووە لە بەریتانیا خەڵاتی سوارچاکی وەرگرت. جۆن مەیجەر لە ساڵی 1990 تاوەکو 1997 سەرۆکوەزیرانی بەریتانیابوو، رۆڵێکی کارای هەبوو لە راگەیاندنی نەوای ئارام بۆ هەرێمی کوردستان و پاراستنی ناوچەکە لە هێرشی دەسەڵاتی ئەو کاتی عێراق، هاوکات لەنێوخۆی وڵاتیشدا کارەکانی لەلایەن شاهانەی بەریتانیاوە بە گەورە لەخزمەت خەڵکی نێوبران.
 
تۆنی بلێر دەڵێت: "جێگەی ئەوپەڕی خۆشحاڵیم بوو کە سەرۆکوەزیران بووم و دەمەوێ سوپاسی هەموو ئەوانە بکەم کە لە ریزی سیاسی و گشتی خزمەتیان کردووە."
 
بەڵام بەخشینی ئەو نازناوە بە تۆنی بلێر کاردانەوەیشی لێکەوتەوە، بەتایبەتی لەبەرامبەر ئەو جەنگ و پێکدادانەی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا رۆڵی تێیاندا هەبوو، وەک شەڕی ئەفغانستان و عێراق.
 
رۆس گریر، پەرلەمانتاری پارتی سەوزی بەریتانیا دەڵێت، "بەڵێ، تۆنی بلێر شایەنی دادگاییکردنە لە لاهای، نەوەک خەڵاتی سوارچاکی پێبدرێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 گرووپێکی هاکەر بەناوی (42APT) کە گوایە پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەیە، ماڵپەڕی کەسە ناودارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەنە ئامانج

گوگڵ: ئێران هەوڵی هاککردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ و هاریس دەدات

کۆمپانیای گوگڵ دەڵێ، تیمێکی تایبەتی هاککاران کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، هەوڵی هاککردنی ماڵپەڕە تایبەتییەکانی تیمی هەڵبژاردنی بەربژێرانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکایان داوە.