لە جیهاندا زیاتر لە 37.7 ملیۆن تووشبووی ئایدز هەن

01-12-2021
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نزیکەی پێنج ملیۆن تووشبووی ئایدز لە وڵاتانی ئەفریقین. وێنە: Getty Images
نزیکەی پێنج ملیۆن تووشبووی ئایدز لە وڵاتانی ئەفریقین. وێنە: Getty Images
نیشانەکردن ئایدز
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ژان لیوسی تەمەن 60 ساڵ لەگەڵ هاوژینەکەی هەڵگری ڤایرۆسی HIVین، واتە نەخۆشیی ئایدزیان هەیە؛ بۆ خۆیان لە خانوویەک لە شاری گۆما لە رۆژهەڵاتی کۆنگۆی دیموکرات لەگەڵ نەوەکانیان دەژین، بەهۆی دەرمانی پێشکەوتوو، تاڕادەیەکی باش توانیویانە ڤایرۆسەکە کۆنترۆڵ بکەن.
 
بەڵام لەوەتەی ئیبۆلا هەیە و کۆرۆنا سەریهەڵداوە، ئەو ژن و پیاوە دەڵێن لە تەواوی ئەو خزمەتگوزارییانە دابڕاون کە پێشتر پێیان دەدرا.
 
ژان لیوس، تووشبووی ئایدز دەڵێت، "لەوەتەی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە و پێش کۆرۆناش، ئیبۆلا هەبوو، ئەمە کاریگەریی زۆری بەسەر تەندروستیمانەوە هەیە. بەر لە هەموو شتێک، چیدی هۆشیاریی تەندروستی بڵاوناکرێتەوە. پێشتر بەشە خۆراکمان پێدەدرا، ئەمە نەما. هەمووی بوو بە رابردوو. خزمەتگوزاریی تەندروستی و پاڵپشتیی دارایی لە کەرتی HIV کۆتاییان پێهات".
 
راپۆرتێکی ئەم دواییەی رێکخراوی ئایدزی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە دا، تەنانەت رێوشوێنەکانی دژ بە کۆرۆناش کاریگەرییان بەسەر پشکنینی بەرکەوتووانی HIV هەبووە.
 
تەنیا لە کۆنگۆ راوێژکاری بۆ HIV لە سەنتەرە پزیشکییەکانی وڵاتەکە بە رێژەی 30% دابەزیوە، رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور دەڵێن، ئەمە بەهۆی ئەوەوە بووە کە تووشبووانی ئایدز ترساون تووشی کۆرۆنا ببن.
 
مونسانا گاشینگ، هاوئاهەنگکاری هەرێمی بۆ بەرنامەی ئایدز دەڵێت، "سیستەمی تەندروستی رووبەڕووی گەلێک ئاستەنگی بووەتەوە و بە سەختی کار دەکات تاوەکو بتوانێت لانیکەم بۆ تووشبووان چارەسەری پێویست دابین بکات، هاوکات خەمی تووشبووانی کۆرۆناش لەئەستۆ بگرێت".
 
بەگوێرەی ئامارەکانی ماڵپەڕی HIV، ئێستا لە جیهاندا 37 ملیۆن و 700 هەزار تووشبووی ئایدز هەن، لەو ژمارەیەدا 36 ملیۆنیان کەسانی پێگەیشتوون، 1.7 ملیۆنیان منداڵن، زیاتر لە 53%ی تووشبووانی ئایدز ئافرەتن، نزیکەی پێنج ملیۆن تووشبووی ئایدز لە وڵاتانی ئەفریقین.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.