ژیریی دەستکرد گفتوگۆی هەنگەکان بۆ هەنگەوانان وەردەگێڕێت

02-10-2023
نیاز مستەفا
بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ پاراستنی هەنگەکان لە ئیسرائیل
بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ پاراستنی هەنگەکان لە ئیسرائیل
نیشانەکردن هەنگ ژیریی دەستکرد ئیسرائیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەنگەکان لە چوارچێوەی سیستمێکی جیاواز بە خۆیان کاردەکەن کە رەنگە هەر نەخۆشی و مادەیەکی دەرەوەی سیستمەکەیان ببێتە هۆی لەنێوچوونی شاژن و هەنگەکانی دیکە، بۆیە ژمارەیەک هەنگەوان لە گوندێکی ئیسرائیل، بە هەستەوەرێک کە بەستراوە بە ئەپڵیکەیشنێکەوە بۆ پاراستنی هەنگەکانیان بەکاردەهێنن.
 
دۆریت ئاڤنی، سەرۆکی لێکۆڵینەوەی زیندەیی کۆمپانیای بیهیرۆیە لەبارەی تەکنەلۆژیاکەی تایبەت بە پاراستنی هەنگەکان دەڵێت، "بەهۆی تەکنەلۆژیاکەمان دەتوانیت زۆر بە روونی ببینیت ئەگەر هەڵەیەک لە شانشینەکەی هەنگ هەبێت. بۆ نموونە لەکاتی بوونی قڕکەر، لەدەستدانی شاژن یان هەر کێشەیەکی دیکە کە دەکرێت شانشینەکە هەیبێت. هەنگەوانەکە دەتوانێت بێت و بە خێرایی چارەسەری بکات."
 
هەستەوەرەکە لەلایەن کۆمپانیای بیهیرۆی ئەمریکی- ئیسرائیلییەوە دروستکراوە، تەکنەلۆژیاکە بە جۆرێکە کە زمانی گفتوگۆی نێوان هەنگەکان وەردەگێڕێتە سەر ئەو زمانەی هەنگەوانەکە لێی تێدەگات.
 
لە هەنگاوی یەکەمدا هەستەوەرەکان لەنێو شانەکان دادەندرێن بۆ پێوانەکردنی پلەی گەرمی، رادەی شێ و دەنگ، دواتر زانیارییەکان دەگوازرێنەوە بۆ ئەپڵیکەیشنێک لەنێو کۆمپیوتەر یان مۆبایلی هەنگەوانەکە، لە کۆتاییشدا ئەپڵیکەیشنەکە بەهۆی زیرەکیی دەستکردەوە کورتەیەک دەربارەی دۆخی نێو شانەکە بۆ هەنگەوانەکە دەنێرێت و لە بوونی هەر کێشەیەک ئاگاداری دەکاتەوە.
 
یوڤاڵ رێگێڤ، بەرپرسی تەکنەلۆژیا لە کۆمپانیای بیهیرۆ دەڵێت، "پێویستە دڵنیایی بدەین کە هەنگی زیاتر و زیاترمان لە جیهاندا هەیە. پێموانییە بەبێ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بتوانین ئەمە بکەین، تەکنەلۆژیا یارمەتیدەر دەبێت لە پاراستنیان."
 
هەنگەوانی پیشەیەکە کە مێژووەکەی بۆ نزیکەی 10 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، ژمارەی هەنگەکان لە جیهاندا نزیکەی دوو تریلیۆن دەبێت و ساڵانە بە بەهای نزیکەی 200 ملیار دۆلار بەرهەمیان هەیە، کە جگە لە هەنگوین، پیتاندنیش دەگرێتەوە.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.