گوگڵ لۆگۆی خۆی دەگۆڕێت

01-09-2015
رێباز ئەحمەد
لۆگۆی نوێی رووداو
لۆگۆی نوێی رووداو
نیشانەکردن گوگڵ
A+ A-

رووداو - هەولێر

کۆمپانیای گۆگڵ دوای ماوەیەکی زۆر توانی لۆگۆی خۆی بگۆڕێت و گۆڕانکاری لە شێوازی نوسینەکەی و فۆنتەکەیدا بکات.


ئەمڕۆ سێشەممە 1/9/2015 کۆمپانیای گوگڵ لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا لۆگۆی خۆی گۆڕی، گۆڕانکارییەکە لە دوو گۆڕانکاری خۆی دەبینێتەوە یەکیان بریتییە لە گۆڕینی شیوازی رێنووسەکەی ( فۆنتەکەی ) کە زیاتر بەرەو شێوازی فۆنتی سادەیی بردووە و وەرگرتنی شێوەی تەخت ( فلات) لە نوسیندا کە ئەمەش شێوازێکی نوێیە لە دیزایندا و زۆربەری زۆری دیزاینەرانی ئەم سەردەمە روویان لە بەکارهێنانی دیزاینی تەخت ( فلات ) کردووە، دووەم گۆڕانکاری بریتییە لە گۆرینی پیتی g ی بچووک کە خوارەوەی ئەم پیتە شێوازە بازنەییەکەی نەماوە و ئەویش شێوەی فلاتی وەرگرتووە.


لۆگۆی نوێی گوگڵ


كۆمپانیای گوگڵ بریتییە لە کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژی نێودەوڵەتی بەتایبەت لە بواری خزمەتگوزاری و بەرهەمییە ئینتەرنێتیەکان. کە خۆی لە گەورەترین تۆڕی ریکلامی، گەڕان و سەنتەری زانیاری هەوایی دەبینێتەوە. زۆربەی داهاتی و قازانجیشی بریتییە لە وەرگرتنی ریکلامە ئینتەرنێتییەکان ، کە گەورە کۆمپانیاکان و سەرمایەدارەکان بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیان لە پەڕە گەڕاوەکانی گوگڵ ریکلامەکانیان دەکەن.

گووگڵ پێش 16 ساڵ لەمەو بەر و لەبەرواری 4-ی سێبتەمبەری ساڵی 1998 لەلایەن دوو گەنج دامەزراوە بەناوەکانی، (لاری پەیج و سێرجی برین) کاتێک قوتابی دکتۆرا بوون لە زانکۆی ستاندفۆرد، وە لە ساڵی 2000 بووە گەورەترین ماڵپەری گەڕان لەسەرتاسەری جیهاندا .

ئەوەی کە کۆمپانیای گوگڵ جیادەکاتەوە لە کۆمپانیاکانی دیکە، زۆربەی خزمەتگوزارییەکانی بەخۆڕاییە و بەکارهێنەران دەتوانن لەسەرانسەری جیهان بەبێ بەرامبەر زۆربەی خزمەتگوزارییەکانی گوگڵ بەکاربهێنن.

کۆمپانیای گوگڵ ئێستا خاوەنی چەندین بەرهەمی دیکەیە بەتایبەت سیستەمی بەکارهێنانی ئەندرۆید بۆ ئامێرەکان بەمەش دەستیگرتووە بەسەر زۆربەی هەرە زۆری ئامێرە تەلەفۆنییەکان و بۆتە پاڵپشتێکی گەورەی کۆمپانیا ناودارەکانی بواری دروستکردنی ئامێری تەلەفۆن وەک سامسۆنگ، سۆنی و ئێچ تی سی، وا خەریکە سیستەمەکەی ئەندرۆید دەست دەگریت بەسەر زۆربەی ئامێرەکانی تریشدا وەک تەلەفزیۆن و کاتژمێر و رۆبۆتەکان.



لۆگۆچکەی نوێی گوگڵ و کۆکراوەی رەنگەکان




 ڤیدیۆ بڵاوکراوەکەی گوگڵ کاتێک لۆگۆ نوێکەی ئاشکراکرد کە تێیدا قۆناغەکانی گەشەی گوگڵ نیشاندەدرێت

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە