ئەردۆغان بۆ بایدن: ئیسرائیل ئاگربەستی لە غەززە ناوێت

01-08-2024
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد. سەرۆککۆماری تورکیا پێی گوتووە، کوشتنی بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس زەبرێکی گەورەی لە گەیشتن بە ئاگربەستی غەززە دا. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 1ی ئابی 2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد. سەرۆککۆماری تورکیا بە بایدنی راگەیاندووە: "ئیسرائیل ئاگربەستی لە غەززە ناوێت. کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس زەبرێکی گەورەی لە گفتوگۆکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە دا."
 
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، لە تاران هەنییە و پاسەوانەکەی کوژران، لەکاتێکدا بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران چووبوونە ئەو وڵاتە. 
 
حەماس و ئێران، ئیسرائیلیان بە کوشتنی تۆمەتبارکرد و هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوەیان کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا تەلئەڤیڤ هیچی لەبارەوە نەگوتووە. 
 
بە گوێرەی میدیای تورکیا، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، "حکومەتی ئیسرائیل هەموو کارێکی کردووە بۆ ئەوەی پیشانی بدات ئاشتی و ئاگربەستی لە غەززە ناوێت. هەروەها، تەلئەڤیڤ کار بۆ ئەوە دەکات کە جەنگی غەززە فراوان بکات و هەموو ناوچەکە بگرێتەوە."
 
ئەو پەیوەندییە دوای ئەوە هات کە حکومەتی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، هەریەکە لە ئیڤان گێرشکۆڤیچ، رۆژنامەڤانی ئەمریکی و پۆڵ ویلان، ئەندامی هێزی دەریایی ئەمریکا رۆژی پێجشەممە ئازاد کراون. ئەو دوو کەسە لە رووسیا دەستبەسەر کرابوون و بە نێوەندگیریی تورکیا ئازادکران.
 
میدیای ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەو وڵاتە ئاماژە بەوە دەکات، بەگوێرەی رێککەوتنی هەردوولا، رووسیا 24 بەندکراوی ئەمریکا و رۆژئاوا ئازاد دەکات و لە بەرامبەریشدا هەشت بەندکراوی رووسی ئازاد دەکرێن. لەو پەیوەندییەدا، بایدن سوپای ئەردۆغانی کرد بۆ هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بەم رێککەوتنە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییانی ئەڵمانیا گوڵ لە شوێنی رووداوەکە دادەنێن. وێنە: Ronny Hamann- AFP

پۆلیسی ئەڵمانیا: هێرشکارەکەی بازاڕی کریسمس لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرانی سعودی ناڕازیبووە

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو کەسەی شەوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕێکی کریسمس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 5 کەسی کوشت و زیاتر لە 200ـی دیکەی بریندارکرد، لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەڵمانیا لەگەڵ پەنابەرانی سعودیە ناڕازیبووە.