پیاوێكی یەمەنی 20 ساڵە رۆنی ئۆتۆمبێل دەخواتەوە

01-08-2013
هەڵات رێبوار
A+ A-
پیاوێكی یەمەنی، بۆ جیاكردنەوەی جۆری باش و خراپی رۆنەكان رۆژانە رۆنی ئۆتۆمبێل دەخواتەوە، وەك خۆشی دەڵێت دوای بەربانگ زۆری حەز لە خواردنەوەی ئەم رۆنانە دەكات.

محمد عمر،هاووڵاتیەكی یەمەنیەو لە شاری جەدەی سعودیە كاری گۆڕینی رۆنی ئۆتۆمبێل دەكات، بەڵام ئەو رۆنەی كە لەناو قوتووەكەی دەمێنێتەوە دەیخواتەوە و پاشانیش بەشێوەیەكی ئاسای كارەكانی خۆی دەكات.

محمد عمر، لە بارەی خواردنەوەی رۆنەكان باسی ئەوە دەكات كە رۆژانە نیو لیتر لە  هەموو جۆرە رۆنێكی ئۆتۆمبێل دەخواتەوە، وەك خۆشی ئاماژەی بۆ دەكات بەتایبەت دوای بەربانگكردنی ئێواران حەزی لێیەتی .

محەمەد دەڵێت:"ماوەی 20 ساڵە رۆنی ئۆتۆمبێل دەخۆمەوە، ئێستاش دەتوانم جۆری باش و خراپی رۆن و هەروەها رادەی بەرگەگرتنی رۆنەكە بۆ گەرما  تەنها بە تامی رۆنەكە بزانم" .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە