دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی کۆنترۆڵی جۆریی هەرێمی کوردستان کۆچی دواییکرد

01-07-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دکتۆر موئەیەد عەبدولرەحمان قوچی، دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی دەستەی گشتیی کۆنترۆڵی جۆریی هەرێمی کوردستان لە کەنەدا کۆچی دواییکرد و رۆژی چوارشەممە لە هەولێر کۆڕێکی ماتەمینی بۆ رێکدەخرێ. 
 
دکتۆر بڕوا محەممەد میرزا سەعید، هاوژینی دکتۆر موئەید، رۆژی دووشەممە، 01-07-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دکتۆر موئەیەد ماوەیەک بوو تەندروستی جێگیرنەبوو، بەهۆیەوە کاژێر 04:40ی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 23-06-2024 لە نەخۆشخانەی سانت مێری لە شاری کیچنەری کەنەدا کۆچیی دواییکرد.  
 
هاوژینی دکتۆر موئەیەد گوتیشی، رۆژی 11ی مانگ لە شاری ڤانکۆڤەر لە هەرێمی بریتیش کۆڵۆمبیا کەنەدا بەخاک دەسپێردرێ. رۆژی سێی ئەم مانگەش، لە هۆڵی هۆتیڵ رۆتانا لە شاری هەولێر کاژێر 5:00 بۆ 7:00ی ئێوارە کۆڕێکی ماتەمینی بۆ پیاوان و خانمان رێکدەخەن.
 
موئەیەد عەبدولڕەحمان قوچی کێ بوو؟
 
- لە 18-08- 1947 لە زاخۆ لەدایکبووە
- 1968 کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی موسڵ بە پلەی نایاب تەواوکردووە.
- لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر دامەزراوە
- 1969 چووەتە زانکۆ لە سلێمانی، وەک یاریدەدری توێژەر. 
- لەسەر زەمالەی رێکخراوی یونسکۆ بۆ خوێندنی ماستەر چووەتە بەریتانیا
- 1971 -1973  ماستەری لە بەشی مایکرۆبایەلۆجی لە زانکۆی ریدینگ بەدەستهێناوە
- 1983 دکتۆرای لە هەنگاریا تەواوکردوووە
ساڵی 1984 کاتێک گەڕایەوە، زانکۆکە گواستربووەوە هەولێر و  لەوێ دەست بەکاربوویەوە
- 1986 کوردستانی بەجێهێشت و چووە هەنگاریا، دواتر رووی کردە کەنەدا
- 22 ساڵ بەرپرسی تاقیگەی کەرەستەی خۆراک و ئاژەڵان بوو لە شاری تەرسەم بۆرگ
- 2006 گەڕایەوە کوردستان
- راوێژکاری سەرۆکی حکومەت بوو
- 13ی شوباتی 2007 کرایە سەرۆکی دەستەی گشتیی کۆنترۆڵی جۆریی هەرێمی کوردستان
-2014 خانەنشین بوو
- 23-06-2024 لە کەنەدا کۆچی دواییکرد

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: بە رووداوی تێکشکانی فڕۆکەکەی ئازەربایجان زۆر خەمبار بووم

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی "زۆر خەمباربووم بە رووداوی تراجیدیی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازەرباجیان لە کازاغستان، هاوخەمم و نزا بۆ ئەوانە دەکەم کە بەهۆی ئەو کارەساتەوە کاریگەر بوون."