پۆلیسی سلۆڤینیا: قاچاخچییەکان حەبی نووستن بە منداڵان دەدەن

رووادو دیجیتاڵ 

بە کامێرای نهێنیی پۆلیسی سلۆڤینیا، ڤیدیۆی ئۆتۆمبێلێک گیراوە کە قاچاخچییەک لە نزیک سنووری کرواتیا دادەبەزێندرێت؛
لە تاریکی شەودا ژمارەیەک کۆچبەر لە کرواتیاوە دەباتە نێو سلۆڤینیا تاوەکو لەوێوە بەرەو باکووری ئەوروپا بیانگوازێتەوە.
 
پیترۆ ئوستونی، فەرماندەی پۆلیسی سلۆڤینیا دەڵێت، "قاچاخچییەکان بێ رەوشتانە مامەڵە لەگەڵ کۆچبەراندا دەکەن، لە پیاوەکان دەدەن و حەبی نووستن دەدەنە منداڵەکان تاوەکو دەنگی گریانیان نەیێت".
 
کۆچکرد بە رێگەی نێوان کرواتیا و سلۆڤینیا گەرم بووە؛ لە 2021 کەمتر لە 10 هەزار کۆچبەر بە قاچاخ لە کرواتیاوە چوونەتە سلۆڤینیا؛ لە 2022، ئەو ژمارەیە بۆ 32 هەزار کۆچبەر بەرزبووەوە. زۆرینەیان لەوێوە بە قاچاخ دەچنە نەمسا و لەوێشەوە خۆیان دەگەیێننە ئەڵمانیا. زۆربەی کۆچبەران خەڵکی ئاسیا و  رۆژهەڵاتیی نێوەڕاستن.
 
پیترۆ ئوستونی، فەرماندەی پۆلیس دەڵێت، " قاچاخچییەکان کۆسۆڤی و ئەلبانین، کۆچبەرەکانیش زۆربەیان ئەفغانی، بەنگلادیشی، پاکستانی و سوورین".
 
هەر کۆچبەرێك نزیکەی 350 یۆرۆ دەداتە قاچاخچی، بەڵام پرۆسەکە هیچ گەرەنتییەکی تێدا نییە؛ پۆلیسی سلۆڤینی لە 9 مانگی ساڵی 2022، زیاتر لە 15 هەزار کۆچبەری دەستگیرکردوون و بە زۆر گەڕاندوونیەتنەوە بۆ کڕواتیا.