بەرپرسێکی ئەمریکی: بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا سەردانی ئۆکراینای کردووە

01-07-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نیشانەکردن ئۆکراینا سی ئای ئەی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی ئەمریکی بە رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی راگەیاندووە، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا بە نهێنی سەردانی ئۆکراینای کردووە و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کردووە. 
 
رۆژی شەممە، 1ـی تەممووزی 2023، رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی وڵاتەکەیەوە کە ناوی ئاشکرانەکراوە، سەردانەکەی بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکەی بۆ ئۆکراینا ئاشکرا کردووە، ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بە رۆژنامەی واشنتن پۆستی گوتووە "لە سەردانەکەیدا ویلیام بێرنس [بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمریکا] جەختی لە هاوئاهەنگییە هەواڵگرییەکانی نێوان ئەمریکا و ئۆکراینا بۆ بەرگریکردن لەدژی هێرشی رووسیا، کردووەتەوە". 
 
بەرپرسە ئەمریکییەکە، دەشڵێت: "بێرنس، دوای دەستپێکردنی هێرشی رووسیا دژی ئۆکراینا، بە بەردەوامی سەردانی ئۆکراینای کردووە". 
 
بەگوێرەی رۆژنامەی واشنتن پۆست، لە سەردانەکەیدا، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی ئۆکراینا، لەوانەش ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کۆبووەتەوە و باسی لە ئازادکردنی ناوچە ئۆکراینییەکان و گفتوگۆکانی نێوان ئۆکراینا و رووسیا تایبەت بە راگەیاندنی ئاگربەست کردووە. 
 
سەردانەکەی بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا، بەگوتەی بەرپرسە ئەمریکییەکە، 24 کاژێر پێش هەڵگەڕانەوەی گرووپی ڤاگنەر دێت لە سوپای رووسیا، بەڵام بەرپرسە ئەمریکییەکە ئاماژە بەوە کردووە، "هەڵگەڕانەوەکەی گرووپی ڤاگنەر، بابەتی گفتوگۆکانی نەبووە".
 
هەرچەندە دوای یاخیبوونەکەی گرووپی ڤاگنەر، ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا رایانگەیاند، رووداوەکە پەیوەندی بەوانەوە نەبووە، بەڵام ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا، وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکای بەوە تاوانبارکرد هەوڵی پشێوینانەوە لەنێو رووسیادا دەدەن و گوتی "ئەو یاخیبوونەی گرووپی ڤاگنەر، هەوڵێکی وڵاتانی رۆژئاوا بوو دژی رووسیا و دەیانویست رووسەکان یەکدی بکوژن".
 
ئەوە لەکاتێدایە، ئێوارەی رۆژی شەممە، 24ـی حوزەیرانی 2023، گرووپی ڤاگنەر یاخیبوونی لە سوپای رووسیا راگەیاند و ئاڕاستەی لوولەی تڤەنگەکانیان لە ئۆکرایناوە گۆڕی بۆ رووسیا. تاوەکو رۆژی دواتر گرووپی ڤاگنەر پێشڕەوییان کرد و "بەبێ خوێن ڕشتن" هەرێمی رۆستۆڤیان کۆنترۆڵکرد، پاشان بەرەو پایتەخت کەوتنەڕێ. چەکدارانی گرووپەکە تەنیا 200 کیلۆمەتر لە مۆسکۆ دوور بوون، هەڕەشەی دەستگیرکردنی وەزیری بەرگری و سوپاسالاریان دەکرد کە پریگۆژین، سەرۆکی گرووپەکە تۆمەتباری کردوون بە هۆکاری کوژرانی هەزاران چەکداریان لەشەڕی ئۆکراینا، بەڵام دواتر پێشڕەوییەکانیان راگرت و کشانەوە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە: AP/ Alberto Pezzali

بەریتانیا پابەندبوونی خۆی بە فەرمانی دەستگیرکردنی نەتەنیاهوو نیشاندەدات

حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، ئەگەر بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی شانشینەکە بکات، ئەوا دەکرێت بە فەرمانی دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان (ICC) دەستگیر بکرێت